کۆمەڵی دادگەری: پێویستە مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو بن

شەیری بکە لە:
کۆمەڵی دادگەری: پێویستە مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە سووریا پارێزراو بن

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان

ئاڤا نیوز

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لەسەر ئاڵۆزییەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان هاتە دەنگ؛ خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی تووندوتیژی و پێکدادانەکان دەکات، هاوکات بە پێویستی دەزانێت مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت، بەتایبەتی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە سووریا کە لە ڕابردوودا پشکی شێری لە چەوسانەوە و بێبەشکردن بەرکەوتووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانوونی دووەم، مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان دوای بەستنی کۆنگرەی پێنجەمی خۆی، یەکەمین کۆبوونەوەی بە سەرپەرشتیی عەلی باپیر لە شاری سلێمانی ئەنجام دا، تێیدا خوێندنەوە بۆ پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و دۆخی هەرێمی کوردستان خرایە ڕوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمەڵی دادگەری لە ڕاگەیەنراوێکدا هەڵوێستی خۆی لەسەر ئاڵۆزییەکانی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان خستە ڕوو؛ کۆمەڵ خوازیاری ڕاگرتنی دەستبەجێی توندوتیژی و پێکدادانەکانە، بە ئامانجی پاراستنی ئاشتی و گیانی هاووڵاتییان.

٠ جەختیش کرایەوە کە پێویستە کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ و لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن، بە جۆرێک کە مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت، بەتایبەتی مافە ڕەواکانی گەلی کورد لە سووریا کە لە ڕابردوودا پشکی شێری لە چەوسانەوە و بێبەشکردن لە مافەکانی بەرکەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ