یەکێتیی ئەوروپا: تووندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی ئێران قبووڵکراو نییە

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا: تووندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی ئێران قبووڵکراو نییە

دیمەنی خۆپیشاندانی ئێران. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

یەکێتیی ئەوروپا داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بۆ هاووڵاتیان بگەڕێننەوە و بە تووندیش سەرکۆنەی هەر جۆرە تووندوتیژییەک دەکات کە بەرامبەر بە خۆپێشاندەران ئەنجام بدرێت.

لێدوانی فەرمی: ئەنوەر عەنونی، وتەبێژی یەکێتیی ئەوروپا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، گەلی ئێران گوزارشت لە داواکارییە ڕەواکانیان دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی باشتر. هەر جۆرە تووندوتیژییەک دژی خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بە هەموو شێوەیەک ناپەسند و قبووڵنەکراوە.

زانیاریی زیاتر: وتەبێژەکەی یەکێتیی ئەوروپا وتیشی، ئێمە داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەین ڕێز لە مافەکانی ئازادیی ڕادەربڕین و گردبوونەوەی ئاشتییانە بگرن، هەروەها داوا دەکەین دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێت بۆ هەمووان دەستەبەر بکرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ