کەنەدا داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی حەلەب دەکات

شەیری بکە لە:
کەنەدا داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی حەلەب دەکات

ئاڵای کەنەدا و سووریای نوێ

ئاڤا نیوز

حکومەتی کەنەدا بە فەرمی داوای لە حکومەتی ڕاگوزەری سووریا کرد کار لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی گیانی مەدەنییەکان لە شاری حەلەب.

وێنە گەورەکە:
گەڕەکی شێخ مەقسوود کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی کوردن، لە 6ی کانوونی یەکەمەوە لەژێر گەمارۆ و هێرشی تووندی سوپای عەرەبی سووریادایە. بەکارهێنانی تانک و چەکی قورس لە ناوچە ئاوەدانەکاندا، مەترسییەکی گەورەی بۆ سەر گیانی هەزاران خێزان دروست کردووە؛ بۆیە واشنتن و هاوپەیمانەکانی (لەوانەش کەنەدا) دەیانەوێت ڕێگری لە تێکچوونی زیاتری دۆخەکە بگرن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی:
پەیامەکەی کەنەدا کە لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە، پێویستە حکومەتی سووریا و هەسەدە بەیەکەوە کاربکەن بۆ هێورکردنەوەی بەرەکانی جەنگ، تەنیا ڕێگە بۆ دوورخستنەوەی تووندوتیژی، گەڕانەوەیە بۆ مێزی دانوستان. پابەندبوون بە پێوەرە مرۆییەکان و پاراستنی خەڵکی بێدفاع لەناو حەلەبدا.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا باسی لەوەشکردووە،  "داوا لە حکومەتی سووریا دەکەین لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات کاربکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەردەوام بن لە گفتوگۆکردن بۆ دوورخستنەوەی توندوتیژیی زیاتر. هاوکات پێویستە هەموو لایەک پابەند بن بە پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ