ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات

شەیری بکە لە:
ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات

وێنەی هەر سێ ئاڵای وڵاتانی ئیسرائیل و ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ "یارمەتیدانی ئێرانییەکان"، تاران وەڵامی توندی دایەوە و هۆشداری دا کە هەر هێرشێکی سەربازیی ئەمریکا، دەبێتە هۆی پێکانی ڕاستەوخۆی ئیسرائیل و کەشتی گەلە ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا.

وێنە گەورەکە: تاران لەبەردەم فشارێکی دووقۆڵیدایە؛ لە لایەک ڕووبەڕووی شەپۆلێکی توندی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان بووەتەوە، لە لایەکی دیکەشەوە ئیدارەی نوێی ترەمپ بە ئاشکرا باس لە "ئامادەیی بۆ دەستێوەردان" دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: محەممەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا چەند پەیامێکی توندی ئاراستەی واشنتن کرد و گوتی: لە ئەگەری هەر هێرشێکدا، دامەزراوە سەربازی و کەشتیوانییەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا دەبنە "ئامانجی شەرعی".

"لە چوارچێوەی بەرگریی شەرعیدا خۆمان بە سنووردار نازانین لە جۆری کاردانەوەکانمان."

٠ تاران پەیامی بۆ ترەمپ و هاوپەیمانەکانی ناردووە کە حیساباتی هەڵە نەکەن، چونکە کاردانەوەی ئێران کوشندە دەبێت.

زانیاریی زیاتر: دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندبوو: "ئێران تامەزرۆی ئازادییە و ئەمریکا ئامادەیە بۆ یارمەتیدان."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ