ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی نوێ لەبارەی مووچە دەکات

شەیری بکە لە:

هۆڵی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران

ئاڤا نیوز

ڕۆژی چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات؛ تەوەری سەرەکی بریتییە لە دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ مووچەکانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو و جێگیرکردنی شایستە داراییەکانی ساڵی 2026.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی نووسراوێک کە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنەکە یەکەم کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێدا بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، دەکات و چەند پرسێكی تاوتوێ دەكات، کە گرنگترینیان پرسی مووچەكانی مانگی 11 و 12ی فەرمانبەران و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستانە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی ئەم دوو خاڵە دەكات.

یەكەم: خستنەڕووی ساڵی دارایی 2025، تاوتوێكردنی دۆخی دارایی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی دارایی 2026، بەدواداچوونی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ مووچەی مانگەكانی 11 و 12ی ساڵی 2025، زامنكردنی خەرجكردنی مانگەكانی ساڵی 2026 و شایستە داراییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدڕاڵ.

دووەم: جێبەجێكردنی ڕێككەوتنامەی سێ قۆڵی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە سەركەوتوویی لەلایەن هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2025، بەرەوپێشچوونەكانی بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكە، خستنەڕووی داتا و زانیارییەكان  لەبارەی بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتی بەدەستهاتووی فرۆشی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ گەنجینەی فیدڕاڵی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ