پارێزگاری هەولێر هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی پێشانگای بەرهەمی سووری ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 13 کانوونی دووەم
شەیری بکە لە:

پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەهۆی هێرشەکانی سوپای سووریا و میلیشیاکانی هاوپەیمانی بۆ سەر گەڕەکە کوردییەکان حەلەب، پارێزگاری هەولێر وەک هەڵوێستێک پێشانگای بەرهەمەکانی سووری هەڵوەشاندوە و هۆکارەکانیش ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاروابوو 26ـی ئەم مانگە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، پێشانگای بەرهەمەکانی سووری بکرێتەوە، بەڵام بەبڕیاری پارێزگاری هەولێر هەڵوەشایەوە و ئەو پێشانگەیە ناکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "ئەو پێشانگایە سەرجەم ڕێککارەکانیان تەواو کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی بینیمان لە ڕێکلامەکانیان لە سۆشیال میدیا ئاڵای عێراق و سووریایان بەیەکەوە داناوە بەبێ دانانی ئاڵای کوردستان، ئێمە ئاگادارمان کردنەوە کە ئەگەر ئەوان لە هەولێر پێشانگا بکەنەوە بەو شێوازە ڕێگایان پێنادەین."
ئومێد خۆشناو وتیشی "دوای ئەو دۆخەی بەسەر کوردانی ڕۆژئاوا هات، ئێمە هەڵوێستمان وەرگرت و بڕیارماندا ئەو پێشانگەیە ڕابگرین. ئەگەرچی ئەوان داوای لێبووردنیشیان کرد."
زانیاریی زیاتر: ئەم پێشانگایە تایبەت بوو بە ساغکردنەوەی بەرهەمە سوورییەکان لە شاری هەولێر، بەڵام بەهۆی هێرشی سوپای عەرەبی سووریا بۆ سەر هەردوو گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود، کاردانەوەی لێکەوتەوە و هاووڵاتیانی شاری هەولێر داوایان کرد ڕێگا بە کردنەوەی ئەو پێشانگایە نەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






