
دیمەنی دوای هێرشەکەی شەوی هەینی هێزەکانی یەکێتی بۆ سەر هۆتێل لالەزار
ئاڤا نیوز
بەشێک لە گیراوانی لالەزار ئازاد کران و ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە و هێشتا 76 کەس دیکە ماون ئازاد بکرێن باوکی یەکێک لە ئازادکراوەکان دەڵێت، کوڕەکەم و 13 کەسی دیکە ئازاد کران.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ بەشێک لە گیراوانی لالەزار ئازادکران و خانەوادەی بەشێکی دیکەش لە گیراوانی لالەزار ئاگادارکراونەوە بڕۆن و مامەڵەکانیان تەواو بکەن بۆ ئەوەی گیراوەکان ئازاد بکرێن. پاسەوان، کارگوزار و کارمەندانی دیکەی لالەزار لە زیندانی ئاسایشن لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت بڕیارە ئەوانەی بەشداریی شەڕەکەی هۆتێل لالەزاریان نەکردووە ئازادبکرێن.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی دەستەی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، بە ئاڤای وت: "تا ئێستا 76 کەس لە گیراوانی لالەزار ماون ئازاد بکرێن، وابڕیارە 17 کەس لەو دەستگیرکراونە ئازاد بکرێن و کەسوکاریان ئاگادارکراونەتەوە مامەڵەی ئازادبوونی گیراوەکانیان تەواو بکەن."
لەلایەکی دیکەوە: باوکی یەکێک لە گیراوانی لالەزار کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە ئاڤای گوت: "ئەمڕۆ کوڕەکەم ئازاد کرا، لەگەڵ کوڕەکەم 13 کەسی دیکە ئازادکران، کوڕەکەم و ئەوانی دیکە سەرجەمیان پێشتر لە لالەزار پاسەوان بوون."
باکگراوند: شەوی 22ـی ئابی 2025، دوای سێ کاتژمێر شەڕ لەنێوان هێزی کۆماندۆی یەکێتی و پاسەوانەکانی هۆتێل لالەزار، لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵادی برای لەگەڵ دەیان کارمەند و پاسەوانی لالەزار دەستگیرکران و تاوەکو ئێستا ژمارەیەک لە گیراوان لە زیندانن و ئازاد نەکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






