سەرۆک بارزانی: بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵی بەهێز درێخی ناکەین

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵی بەهێز درێخی ناکەین

سەرۆک مەسعود بارزانی و شاندی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتیی جوشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کرد و دووپاتی کردەوە، لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 13-1-2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق بە سەرۆکایەتیی جوشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کە خاتوو گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر، ئامادەی بوو.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵسووڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانی کرد لە خستنەسەرپێی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی سوریا.

 

لەلایەکی دیکە: سەرۆک بارزانی لەبارەی دۆخی عێراق ئەوەی دووپات کردەوە کە هەرچی لە توانایدابێت، بۆ هەماهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەکان و گەیشتن بە ئەنجامێکی دڵخۆشکەر و پێکهێنانی حکومەتێکی فیدراڵی بەهێز درێخی ناکەن.

 

- لە هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.

 

زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە دۆخی سووریا، سەرۆک بارزانی ئەوەی دووپاتکردەوە، هەوڵی جددی دەدات بۆ ئەوەی هەموو کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە ڕێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن و دوور لە توندوتیژی چارەسەر بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ