
ڕەوا مەجید"ڕێویی کورد" و عەلی شەهاب
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سلێمانی، سەرکردەکانی تۆڕی "فۆکسترۆت" کە یەکێکە لە مەترسیدارترین مافیاکانی جیهان دەستگیر کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، ئۆپەراسیۆنەکە لەسەر بنەمای زانیاریی وردی هەواڵگری و بەدواداچوونی چڕ لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات ئەنجامدراوە.
- دەزگای هەواڵگری ئاشکرای دەکات، پرۆسەکە بە هەماهەنگیی تەواو لەگەڵ ناوەندی نیشتمانی بۆ هاوکاریی دادوەریی نێودەوڵەتی و دەسەڵاتە ئەمنییەکان لە پارێزگای سلێمانی جێبەجێ کراوە. دەستگیرکردنی تۆمەتباران بە شێوەیەکی هاوکات لە چەند پارێزگایەکی جیاوازدا بووە، ئەوەش دوای ئەوەی ئاشکرا بوو کە ئەم تۆڕە نێودەوڵەتییە دەیویست خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان وەک بنکەیەک بۆ دەستپێکردنی کارە تاوانکارییەکانی بەکاربهێنێت.
لەلایەکی دیکە: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە دەڵێت، بەپشت بەستن بەزانیاریی ورد و بەدواداچوون لەناوەوە و دەرەوەی وڵات، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی دەزگای ئاسایشی هەرێم و دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، سەركردەی باندێکی تاوانكاری دەستگیر كرا، کە فەرمانی دەستگیركردنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەبووە و سەر بەتۆڕی (فۆكستڕۆت)ی تاوانکارییە.
- ئەم باندە مەترسیدارە نێودەوڵەتییە چەندین تاوانیان لە چەندین وڵاتدا ئەنجامداوە، ئۆپراسیۆنەكە لەیەك كاتدا و لە چەند پارێزگایەك ئەنجامدرا، گرووپە تاوانكارییەكە پلانی هەبووە خاكی عێراق بۆ كردە تاوانكارییەكانیان بەكاربهێنن.
پێشتر میدیای سوید و ئەوروپا بڵاویان کردەوە، حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی هەماهەنگییەکی هاوبەشدا لەگەڵ وڵاتی سوید، داواکراوێکی نێودەوڵەتیی مەترسیداری دەستگیر کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو کەسە ناوی "عەلی شەهاب"ـە و تەمەنی 21 ساڵە، ڕەگەزنامەی سویدی هەیە و یەکێکە لە ئەندامە دیار و سەرەکییەکانی تۆڕی تاوانکاریی "فۆکسترۆت". ناوبراو لە مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیر کراوە.
باکگراوند: تۆڕی "فۆکسترۆت" (Foxtrot) وەک ڕێکخراوێکی تاوانکاریی نێودەوڵەتی دەناسرێت کە لە سوید سەری هەڵداوە و پەرەی سەندووە تا بووەتە یەکێک لە مەترسیدارترین ئەو گرووپانەی تێوەگلاون لە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، قاچاخچێتیی چەک و ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییە سنووربەزێنەکان. سەرکردەی گرووپەکە ڕەوا مەجیدە و بە ڕێوییە کوردەکە ناسراوە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






