لە تەبقە بەهۆی هێرشی "درۆنی تورکییەوە" چەند ئەندامێکی هەسەدە بریندار بوون
- هەواڵ
- 14 کانوونی دووەم

شەڕڤانێکی هەسەدە لە سەنگەری بەرگریی لە ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، تەنیا لەم هەفتەیەدا درۆنی بەیرەقداری تورکیی چوار جار بنکە و بازگەی هێزەکانیانی لە تەبقە و مەسکەنەی ڕۆژهەڵاتی حەلەب کردووەتە ئامانج، لە ئەنجامیشدا چەند ئەندامێکی هێزەکانیان بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق دەیانەوێت هەسەدە لە سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژئاوای ڕووباری فوڕات لە باکووری سووریا بەرەو ڕۆژهەڵاتی فوڕات بکشێتەوە، بەوپێیەش دەیانەوێت ئاوی ڕووباری فوڕات ببێتە سنووری دابڕی نێوان هێزەکانیان لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوی کردەوە، ئەم بەیانییە لە چوارچێوەی زیادکردنی گرژییەکاندا، درۆنی بەیرەقداری تورکیی خاڵێکی سەربازیی هێزەکانیانی لە شارۆچکەی مەسکەنە کردە ئامانج، ئەم هێرشە زیانی نەبوو بەڵام دووەم هێرشی لەم شێوەیەیە لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، ئەوەش پێشهاتێکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: ئەوەشی خستووەتەڕوو، درۆنێکی دیکەی تورکی خاڵێکی هێزەکانیانی لە گوندی بوعاسی دەوروبەری شارۆچکەی تەبقە کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ژمارەیەک لە ئەندامانی هەسەدە بریندار بوون و ئێستا چارەسەریان بۆ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: سەرخۆبوون کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە شارۆچکەی دێر حافر و مەسکەنەی ڕۆژهەڵاتی حەلەب (ڕۆژئاوای فوڕات) ڕایگەیاندووە، بڕیاری هەسەدە بەرگریکردنە لە شارۆچکەی دێر حافر و مەسکەنە و بە "توندی" وەڵامی هێرشەکانی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بۆسەر ناوچەکانیان دەدەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی لیستی کۆتایی ناوی کاندیدانی سەرۆککۆمار بڵاوکرایەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە 50 بەڵگە لەسەر تاوانەکانی سوپای عەرەبی سووریا بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەی بلۆککردنی پارەی نەوتی عێراق دەکات






