یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی لۆجیستیك لە هەولێر دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی لۆجیستیك لە هەولێر دەکرێتەوە

ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژی پێنجشەممە 15-1-2026 لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عێراق یەكەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی (لۆجیستیكی هەولێر 2026)، لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر دەكرێتەوە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

 

بۆچی گرنگە: پێشانگای نێودەوڵەتیی لۆجیستیك دەبێتە سەکۆیەک بۆ خستنەڕووی ژێرخانێکی هاوچەرخ لە چۆنیەتیی کۆگاکردن و گواستنەوەی بار لە سێکتەری جۆراوجۆر، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەڕێگای وشکانی و ئاسمانی.

 

زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 125 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی بەشداریی پێشانگاكە دەکەن، لە 12 وڵاتەوە کە ئەمانەن؛ ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئێرلەندا، هندستان، چین، تورکیا، ئێران، قەتەر، ئیمارات و عێراق.

 

دامەزراوە حکومییەکان، وەبەرهێنەران، بازرگانان، خاوەن کارگە، کۆمپانیاکانی پشکنین و کۆنترۆڵکردنی کوالێتی بەشداری لە پێشانگاکە دەکەن و دەبێتە دەرفەتێک بۆ فراوانکردنی بازرگانیکردن.


 
ئەمەش بزانە: ئاڤا میدیا سپۆنسەری پێشانگاكە دەبێت، ڕۆژانە چەندین ۆركشۆپ و پانێڵی تایبەت ئەنجامدەدرێن،  شارەزایان تێڕوانین و ئەزموونەکانیان لەبارەی ژینگەیەکی سەلامەت بۆ گواستنەوە و بازرگانیکردن و وەبەرهێنان دەخەنەڕوو. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ