هۆکاری دابەش نەکردنی بەشەخۆراکی هەشتەمی هاووڵاتیان ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
هۆکاری دابەش نەکردنی بەشەخۆراکی هەشتەمی هاووڵاتیان ئاشکرا دەکرێت

دیمەنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەمی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، چاوەڕێی وەڵامی وەزارەتی بازرگانی عێراق دەکات، ڕێککارەکان جێبەجێ کراون تەنیا ماوەتەوە سەر ئەوەی وەزیر واژۆی بکات.

چیرۆکی سەرەکی: ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان تەنیا حەوت بەشە خۆراک دراوە بە هاووڵاتیان، وەزارەتی بازرگانیی عێراق دابەشکردنی بەشەخۆراکی هەشتەمی ڕاگرتووە، لە کاتێکدا بەشەخۆراکی هەشتەم هاتووە و 81 هەزار تۆن خۆراک لە کۆگای پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکە، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕێگە نادات دابەش بکرێت.


لێدوانی فەرمی: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، بە ئاڤای گوت: "نووسراوەکەمان گەیشتووەتە وەزارەتی بازرگانی عێراق هەموو ڕێککارێک جێبەجێ کراوە و تەنیا ڕەزامەندی وەزیری بازرگانی عێراق ماوە، واژۆی بکات لێرە دەست بە دابەشکردنی بەشە خۆراکی هەشتەم دەکرێت."


زانیاریی زیاتر: وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوایکردووە بۆ هەر هاووڵاتییەک 250 دینار زیاتری لێوەربگیرێت، یان ئەوەتا 118 ملیار دیناریان بۆ بنێردرێت، کە گوایە پارەی هاووڵاتیان بووە و لە بەرامبەر پێدانی بەشەخۆراک لە ساڵانی 2004 تاوەکو 2022 وەرگیراوە بینێردرێتەوە بۆ بەغدا،


ئەمەش بزانە: لە کاتێکدا ئەو پارەیە لە گواستنەوە و کۆگاکردنی خۆراک، نەسریەی مانگانەی فەرمانگەکان خەرجکراوە، ئێستا وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە بۆ چارەسەری ئەم گرفتە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ