بەرپرسێکی ئیسرائیل: بۆ دابەشکردنی سووریا ڕێککەوتن کراوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کانوونی دووەم

دیمەنی شاری دیمەشق. وێنە؛ سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی پێشووی ئیسرائیل دەڵێت، پێش ئەوەی ئەحمەد شەرع بێتەسەر دەسەڵات، بۆ دابەشکردنی سووریا بۆ چەند ناوچەیەکی فیدڕاڵی (خۆبەڕێوەبەری) ڕێککەوتن کراوە، ئاشکراشی دەکات کە درووزەکانی باشووری سووریا بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو دەنێن و بەم زووانەش ڕایدەگەیێنن.
لێدوانی فەرمی: ئەیوب قرا، وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل کە خۆی بەڕەچەڵەک درووزییە، لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەل جەزیرەی قەتەری، ئاماژەی بەوەکرد، هیچ ڕێککەوتنێکی وڵاتەکەی لەگەڵ دیمەشق بەبێ سەربەخۆیی سوەیدای زۆرینە درووزنشین لە باشووری سووریا ناکرێت، گومانیش لەوەدا نییە کە لەم کاتەدا درووزەکان بەرەو سەربەخۆیی هەنگاودەنێن و بەمزووانەش ڕایدەگەیێنن.
وەزیری پێشووی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل وتیشی: "ئومێدیان وایە کورد و عەلەوییەکانیش ناوچەی فیدڕاڵی و خۆبەڕێوەبەری تایبەت یانیش دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان بەدەستهێنن، بەتایبەتیش کە پێش ئەوەی ئەحمەد شەرع بگاتە دەسەڵات، ڕێککەوتن بۆ دابەشكردنی سووریا کراوە و ئەوانیش بەردەوامن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا بەکردار دیمەشق دەسەڵاتی بەسەر چوار ناوچەی جیاوازی وڵاتەکەیدا نییە، کە ئەمانەن:
٠ لە باشوور پارێزگای سوەیدا و دەرعا هەیە، ئیسرائیل پاڵپشتی درووزەکان دەکات و خەریکە دەوڵەتێکیان بۆ دروستبکات.
٠ لە ڕۆژئاوا و پارێزگا کەناراوییەکان عەلەوییەکان هەن، هێزەکانی ڕووسیای تیایدا کاریگەرن.
لە باکووری سووریاش دوو ناوچەی هەژموون هەیە:
٠ یەکەمیان پارێزگای حەلەب، گرووپەکانی نزیک لە تورکیا کۆنتڕۆڵی تەواویان کردووە.
٠ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کورد باڵادەستە، ئەمریکا لە شەڕی دژ بە تیرۆر، بەردەوام پاڵپشتی سەربازیی پێشکەشکردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی توونددایە و هۆشداری لە کارەساتێکی مرۆیی دەدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر






