وەزارەتی دارایی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی نزیکەی 150 هەزار مووچەخۆر دەدات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی نزیکەی 150 هەزار مووچەخۆر دەدات

دیمەنی ئامێرێکی ڕاکێشانی پارە و لۆگۆی هەژماری من. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی کوردستان هەفتەی داهاتوو بڕیار لە چارەنووسی نزیکەی 150 هەزار مووچەخۆر دەدات کە ئایا مووچەکانیان ڕادەگیرێت یان مۆڵەتێکی دیکەیان پێدەدرێت بۆ ئەوەی خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن.


چیرۆكی سەرەكی: ژمارەی بەشداربوونی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەی هەژماری من نزیكدەبێتەوە لە یەک ملیۆن مووچەخۆر، تیمی هەژماری منیش جەخت لە بنەما نەگۆڕەكانی پڕۆژەكە دەكاتەوە كە بریتین لە؛ سەرپشكی هاووڵاتی لە هەڵبژاردنی بانكی دڵخوازی خۆی، ڕێگریكردن لە بەشداریكردنی بانكە سزادراوەكان لە پڕۆژەكە، هاندانی بانكە بەشداربووەكان بۆ زیادكردنی خزمەتگوزارییە بانكییەكان.


لێدوانی فەرمی:
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، "نزیکە 150 هەزار مووچەخۆر لە سەرتاسەریی هەرێمی کوردستان نەچوونەتە نێو پرۆسەی "هەژماری من" و هەفتەی داهاتوو دوایین وادەیان بۆ خۆتۆمارکردن لە هەژمارەکە بۆ دیاری دەکرێت."

 

لەلایەکی دیکەوە: شۆخان عومەر، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی لە سلێمانی بە ئاڤای وت: "لە سنووری سلێمانی لە نۆ بانک فۆرمی هەژماری من بە مووچەخۆران دەدرێت، پرۆسەکەش خێرا کراوە."


ژمارەکان وادەڵێن: بۆ مووچەی مانگی 10ـی ساڵی رابردوو، 630 هەزار، مووچەخۆر لە ڕێگەی "هەژماری من"ـەوە مووچەیان وەرگرت؛ لەوانە 330 هەزار، فەرمانبەری مەدەنی، 197هەزار، پێشمەرگە و ئاسایش، 88 هەزار خانەنشین و 11 هەزار کەسوکاری شەهید بوون. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت جووتیارانی سەرجەم کوردستان لە "هەژماری من" سوودمەند ببن.


زانیاریی زیاتر:
ئاڤا میدیا زانیوویەتی نزیکە 90٪ ئەو مووچەخۆرانە لە سنووری پارێزگای سلێمانین و ئەوەشی دەمێنێتەوە لە هەولێر و دهۆکە. لەو 150 هەزار مووچەخۆرەی ماون 90٪ـی لە سنووری سلێمانین، بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی، داوا دەکات هەر مووچەخۆرێک ماوە خۆی تۆمار بکات بەزووترین کات سەردانی یەکێک لە بانکەکان بکات، ئەوانەی فۆرمیشیان وەرگرتووە و نەیان گەڕاندۆتەوە بەزووترین کات بیگەڕێننەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: