یەکێتی و سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
یەکێتی و سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی کۆدەبنەوە

کۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی و محەممەد حاجی مەحموود لە سلێمانی

ئاڤا نیوز

شاندێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتیی بافڵ تاڵەبانی، سەردانی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی لە سلێمانی کرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانی لە شاری سلێمانی کردووە و لەلایەن محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانەوە پێشوازیی لێ کراوە و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی سەرچاوەیەک لە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ یەکێتی پرسی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.

باکگراوند: ئەم سەردانەی شاندەکەی یەکێتی بۆ لای پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە کاتێکدایە، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە و لە وەڵامی تەحەدایەکی (چاڵنجێکی) سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێدا، بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی خۆی نیشان دا سەردانی جووڵانەوەکە بکات و تاوتوێی چۆنیەتیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ