مەسرور بارزانی و سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا لە داڤۆس دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دیک شوف، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا گفتوگۆکان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 21-01-202، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ دیک شوف، سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا کۆبووەوە و بەشێکی گفتوگۆکان دۆخی هەنوکەیی سووریا بوو.
چیرۆکی سەرەکی: پێنجەم ساڵە هەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆسدا دەکات؛ ساڵانە مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆمەڵێک سەرمایەداری گەورەی کوردستان لەگەڵ شاندی حکومەتدا دەباتە کۆڕبەندەکە. هەرێمی کوردستان لە داڤۆس کار لەسەر پەرەپێدانی سەرجەم پەیوەندییەکانی دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. سەرۆکوەزیران تیشکی خستە سەر چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری. لەمبارەیەوە سوپاسی پشتیوانی و هاریکاریی هۆڵەندای کرد، بە تایبەتی لە بواری کشتوکاڵی.
- لە تەوەرێکی دیکەدا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی سووریا کرا، هەردوولا نیگەرانی خۆیان بەرانبەر شەڕ و ئاڵۆزییەکان دەربڕی، جەختیان لە کۆتاییهێنان بە پێکدادان و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری، ڕێزگرتن لە مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی سووریا کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 16 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 7 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە






