پێشنیازی پێکهێنانی لیژنەیەکی پەرلەمانیی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
بەهۆی بڵاوبوونەوەی بەرفراوان و زۆربوونی بەکارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەکان، پەرلەمانتارانی عێراق پێشنیازی دامەزراندنی لیژنەیەکی هەمیشەییی پەرلەمان دەکەن کە تایبەت بێت بە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
لێدوانی فەرمی: حوسێن دەراجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەفەرمی لەگەڵ چەندین پەرلەمانتاری دیکە پێشنیازێکیان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کردووە بۆ دامەزراندنی لیژنەیەکی تایبەت و هەمیشەییی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.
٠ ئەو پەرلەمانتارانە بە پشتبەستن بە ماددەی 174ـی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق ئەو پێشنیازەیان کردووە، کە ڕێگە بە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆ دەدات بە ڕەزامەندیی زۆرینەی پەرلەمانتاران؛ بۆیە ناوبراو پێشنیازی کردووە پەیڕەوی ناوخۆ هەموار بکرێتەوە و ئەو لیژنەیە لەپاڵ 25 لیژنەکەی دیکەی پەرلەماندا زیاد بکرێت.
زانیاریی زیاتر: پرسی ماددە هۆشبەر و کارتێکەرە دەروونییەکان تایبەتە بە لیژنەی تەندروستی و ژینگەییی پەرلەمانی عێراق، بەڵام بەهۆی زیادبوونی بەکارهێنەرانی ئەو ماددانە، پێشنیاز کراوە لیژنەیەکی تایبەتی هەمیشەیی لە پەرلەمان بۆ ئەو مەبەستە تەرخان بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا لیستی پۆستە داواکراوەکانی یەکێتی بڵاودەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئامادەیە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 37 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: تاران لە هێرشی ئەمریکا و ڕاپەڕینی ناوخۆیی دەترسێت






