سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم سیاسییە عێراق نایەوێت چارەسەری بکات

شەیری بکە لە:
سیروان بارزانی: کێشەی کۆڕەک تیلیکۆم سیاسییە عێراق نایەوێت چارەسەری بکات

سیروان بارزانی، بەڕێوەبەری بۆردی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆرەک تیلیکۆم ئاماژە بەوەدەدات، کە لیژنەکان بەردەوامن لە لێکۆڵینەوە و گفتوگۆ سەبارەت بە چارەسەری کێشەکانی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم.

چیرۆکی سەرەکی: بە بیانووی کەڵەکەبوون و نەدانەوەی قەرزەکانی، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023، دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق چەند سزایەکی بەسەر کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم سەپاندووە، دیارترینیان ڕاگرتنی پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان کۆمپانیاکە و هێڵەکانی دیکە بوو، هەروەها لە 18-2-2025، دەستەکە داوای لە وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق کرد دەستبەجێ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لەسەر کۆمپانیاکە ببڕدرێت.

لێدوانی فەرمی: سیروان بارزانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی کۆرەک تیلیکۆم؛ بە ئاڤای گوت، "کۆڕەک تیلیکۆم کۆنترین کۆمپانیای پەیوەندییە لە عێراق، کێشەکە سیاسییە وەک پرسی مووچە و بابەتەکانی دیکە، نایانەوێ چارەسەری بکەن."

زانیاریی زیاتر: کۆڕەک تیلیکۆم نزیکەی 10 ملیۆن هاوبەشی هەیە، بەهۆی ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەكانی سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراقی لە هێڵی ئینتەرنێت بێبەش بوون، پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان کۆرەک تیلیکۆم و هێڵەکانی دیکەش وەستاوە، ئەمە گرفتی بۆ ملیۆنان هاوبەشی کۆرەک تیلیکۆم و هێڵەکانی دیکە دروست کردووە و ناتوانن پەیوەندیی بە یەکترەوە بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: