ئەمریکا لە بنکەکانی شەدادی و خەراب ئەلجیر دەکشێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لە بنکەکانی شەدادی و خەراب ئەلجیر دەکشێتەوە

ئاڤا نیوز

هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە چەند بنکەیەکی گرنگی سەربازی لە حەسەکە کشانەوە و بەرەو هەرێمی کوردستان و عێراق بەڕێکەوتن.

بڵاوکراوەی فەرمی: سەرچاوە مەیدانییەکان و ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە، کاروانێکی سەربازیی هاوپەیمانان بنکەی "شەدادی"یان لە گوندەواری باشووری حەسەکە بەرەو پارێزگای هەولێر جێهێشتووە. پێش کشانەوەکە، بەشێک لە دامەزراوە هەستیارەکانی ناو بنکەکەیان تەقاندووەتەوە.

زانیاریی زیاتر: هاوکات، لە ڕێکەوتی 2-2-2026ـەوە دەیان بارهەڵگر، زرێپۆش و تانکەری سووتەمەنی ئەمریکی بنکەی "خەراب ئەلجیر"ـیان لە ناوچەی ڕومێلان چۆڵ کردووە و لە ڕێگەی دەروازەی سنووری "وەلید"ـەوە چوونەتە ناو خاکی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: