سوودانی کۆتایی بە ئەرکێکی تەیف سامی دەهێنێت و بە وەزیرێکی کوردی دەسپێرێت

شەیری بکە لە:
سوودانی کۆتایی بە ئەرکێکی تەیف سامی دەهێنێت و بە وەزیرێکی کوردی دەسپێرێت

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق

ئاڤا نیوز

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، خالید شوانی، وەزیری دادی ڕاسپارد بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی گواستنەوە بە وەکالەت، دوای کۆتاییهێنان بە ئەرکی تەیف سامی لەو پۆستەدا.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق: کۆتایی بە ڕاسپاردنی تەیف سامی، وەزیری دارایی بۆ بەڕێوەبردنی وەزارەتی گواستنەوە هێنرا و ئەو ئەرکە بە خالید شوانی، وەزیری داد سپێردرا بۆ ئەوەی لەپاڵ ئەرکە سەرەکییەکانی خۆیدا سەرپەرشتیی کارەکانی ئەو وەزارەتە بکات.

زانیاریی زیاتر: محەممەد شیاع سوودانی، بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە گۆڕانکاری لە بەڕێوەبردنی وەزارەتەکان دەرکرد. بەپێی بڕیارەکە، خالید شوانی وەزیری داد، بە شێوەیەکی کاتی سەرپەرشتیی بەڕێوەبردنی کارەکانی وەزارەتی گواستنەوە دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم کورسییە وزارییە دوای ئەوە چۆڵ بوو کە ڕەزاق محێبس سەعداوی، وەزیری پێشووی گواستنەوە، وەک ئەندامی پەرلەمانی عێراق سوێندی یاسایی خوارد و دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: