ئەمریکا و ئێران بۆ گەڕی دووەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لە جنێڤ کۆ دەبنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف نێردەی کۆشکی سپی
ئاڤا نیوز
بڕیارە سێشەممەی داهاتوو، 17-2-2026، شاندێکی باڵای ئەمریکا و ئێران لە شاری جنێڤی سویسرا کۆببنەوە. ئەمە دەبێتە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوانیان [دوای جەنگی 12 ڕۆژە] بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی نوێ و ڕێگریگرتن لە هەڵگیرسانی جەنگ لە ناوچەکەدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئاژانسی ئاکسیۆسی ئەمریکی، شاندی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی جارید کوشنەر، زاوا و ڕاوێژکاری باڵای ترەمپ و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی کۆشکی سپی دەبێت. لە بەرامبەردا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرۆکایەتیی شاندی وڵاتەکەی دەکات. هەروەها بەدر بوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان وەک نێوەندگیر لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە دەبێت.
زانیاریی زیاتر: پێش دەستپێکردنی ئەم گەڕە، هەوڵە دیپلۆماسییەکان لە پشت پەردەوە چڕکراونەتەوە. ویتکۆف پەیامێکی گرنگی لە ڕێگەی وەزیری دەرەوەی عومانەوە بۆ ئێرانییەکان ناردووە و پەیامەکە گەیشتووەتە دەستی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ مەسقەت.
لەلایەکی دیکە: لەگەڵ هەوڵە دیپلۆماسییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گوشارە سەربازییەکانیشی زیاد کردووە و فەرمانی ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگری بۆ ناوچەی کەنداو دەرکردووە.
- هاوکات ترەمپ هەڕەشەی گۆڕینی ڕژێمی لە ئێران کردووە و بە میدیاکانی گوتووە "پێدەچێت گۆڕینی ڕژێمی ئێران باشترین شت بێت کە ڕووبدات، بۆ ماوەی 47 ساڵە ئەوان تەنیا قسە دەکەن، لەم نێوەندەدا، ئێمە گیانی زۆرێکمان لەدەستداوە لەکاتێکدا ئەوان خەریکی قسەکردن بوون."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون بوونی سەربازانی لە ئۆکراینا پشتڕاستکردەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: دەبێت کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستین
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەكرێت سبەی پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ ژیان و کار لە نزیک داکای پایتەختی بەنگلادیش
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: ئەمریکا خۆی بۆ هێرشێکی چەند هەفتەیی بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون بوونی سەربازانی لە ئۆکراینا پشتڕاستکردەوە
- عێراق
- 53 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەكرێت سبەی پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: دەبێت کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ کۆتایی بە مافی پاراستنی کاتی بۆ کۆچبەرانی یەمەن لە ئەمریکا دەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن سوپاسی ئەڵمانیا دەکات بۆ هاوکارییەکانی لە شەڕی دژی تیرۆر





