ترەمپ کۆتایی بە مافی پاراستنی کاتی بۆ کۆچبەرانی یەمەن لە ئەمریکا دەهێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

سێ منداڵی یەمەنی کە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی وڵاتەکەیان لە دۆخێکی خراپدا دەژین
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ هەنگاوێکی نوێ دژی کۆچبەران دەگرێتەبەر و بڕیاری دا کۆتایی بە ''پێگەی پاراستنی کاتی'' بۆ هاووڵاتییانی یەمەن بهێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێگەی پاراستنی کاتی ''TPS'' بەرنامەیەکی حکومەتی ئەمریکایە کە ڕێگری لە دیپۆرتکردنەوەی ئەو هاووڵاتییە بیانیانە دەکات کە وڵاتەکانیان بەدەست جەنگ یاخود کارەساتی سرووشتییەوە دەناڵێنن و مافی کارکردن و پەنابەریان پێدەبەخشێت.
زانیاریی زیاتر: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریداوە کۆتایی بە بەرنامەی پێگەی پاراستی کاتی بۆ هاووڵاتیانی یەمەنی بهێنێت. بە گوتەی کرستی نۆم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، بڕیاری درێژکردنەوەی پاراستنەکە لەگەڵ ''بەرژەوەندی نیشتمانیی'' ئەمریکا ناگونجێت.
- کریستی نۆم جەختی کردەوە کە "دوای پێداچوونەوە بە بارودۆخی یەمەن و ڕاوێژکردن لەگەڵ ئاژانسە پەیوەندیدارەکان، گەیشتینە ئەو ئەنجامەی کە یەمەن چیتر مەرجە یاساییەکانی بۆ مانەوە لەژێر ئەم چەتری پاراستنەدا تێدا نییە."
وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوە بەشێکە لە ستراتیژی فراوانتری ئیدارەی ترەمپ بۆ کەمکردنەوەی بەشداربووانی بەرنامەکانی کۆچبەری و مرۆیی، کە بە گوتەی بەرپرسانی واشنتن، زۆرجار ئەم جۆرە پاراستنانە بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێننەوە و دەبنە بارگرانی بەسەر سیستەمی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەوە. چالاکوانانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە کە ناردنەوەی ئەم کەسانە بۆ یەمەن، کە هێشتا بەدەست ناسەقامگیرییەوە دەناڵێنێت، مەترسی دەخاتە سەر ژیانیان.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بڕیاری ڕاگرتنی ئەو بەرنامەیە، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هەزار و 380 هاووڵاتی یەمەنی دەبێت کە لە نێو خاکی ئەمریکادا دەژین و ئێستا ئەگەری دیپۆرت کردنەوەیان بۆ یەمەن لەئارادایە، بەپێی ئامارەکانی فەرمانگەی کۆچ و هاوڵاتیبوونی ئەمریکا، ئەم پێگەیە کە لە ساڵی 2024ـەوە درێژکرابووەوە، بڕیارە لە 3ی ئازاری ئەمساڵدا بە فەرمی کۆتایی بێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون بوونی سەربازانی لە ئۆکراینا پشتڕاستکردەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: دەبێت کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستین
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەكرێت سبەی پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ ژیان و کار لە نزیک داکای پایتەختی بەنگلادیش
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ دەشتی شارەزوور سەوزپۆش بووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
13 شوبات

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: ئەمریکا خۆی بۆ هێرشێکی چەند هەفتەیی بۆ سەر ئێران ئامادە دەکات
- هەواڵ
- 14 خولەک لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئون بوونی سەربازانی لە ئۆکراینا پشتڕاستکردەوە
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەكرێت سبەی پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا: دەبێت کەمتر پشت بە ئەمریکا ببەستین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن سوپاسی ئەڵمانیا دەکات بۆ هاوکارییەکانی لە شەڕی دژی تیرۆر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران بۆ گەڕی دووەمی گفتوگۆ ئەتۆمییەکان لە جنێڤ کۆ دەبنەوە






