دەرچووانی پزیشكی و تهندروستی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
- کوردستان
- 2024-04-18

ئاڤا نیوز
ناوی دەرچووانی كۆمهڵهی پزیشكی و تهندروستی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دادەمەزراندن ڕەوانەی بەغدا کراون و هەفتەی داهاتووش دەرگای پێشکەشکردنی فۆڕم دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پهیوهندییهكان و بهدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەفتەی داهاتوو لینکی دامەزراندن بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دانیشتوانی پارێزگاكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان کارا دەکرێت، دەرچووانی بەشە تهندروستی و پزیشکییەکان دەتوانن لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە ناوەکانیان پێشکەش بکەن و دابمەزرێن.
زانیاریی زیاتر: داتا و لیستەکان دراونەتە وەزارەتی تەندروستیی عێراق، هەر کەسێک ناوی لە لیستەکەدا بێت و فۆڕمەکەی پێشکەش بکات وەردەگیرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی لیستەکە دوو هەزار و 579 کەسە و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاكانی ڕێكنهخراو له ههرێمی كوردستان، لە وەزارەتی تەندروستی عێراق دادەمهزرێن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخات
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێرگز عەزیز موزیکی گۆرانی "پێی بڵێن"ی زیاد ئەسعەد نوێ دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دۆسیەی ئێران دەباتە لای ترەمپ
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ فەرەج گۆرانییەکی نوێ بە ناوی "کوردستانەکەم" بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەیەکی ئاو لە بەردەڕەش 250 بیر دادەخات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێس پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت






