
سەرۆک بارزانی و میری ئێزدی لە پیرمام. وێنە: بارەگای بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە حازم تەحسین بەگ، میری ئێزیدی و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئێزیدی کرد و ڕایگەیاند، بە هەموو توانایەکییەوە پاڵپشتییان دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە ئێزیدی بەشێکی ئازیزی گەلی کوردستانن؛ داواشی کرد کە ئێزیدییەکان دەست بگرن بە دابونەریتی خۆیان و ڕێگە نەدەن دەنگی نامۆ و لابەلا کاریگەرییان لەسەر بکەن و زێدی باب و باپیرانیان بەجێبهێڵن.
ئەمەش بزانە: شاندی میوان داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد کە لە پاڵپشتیکردنی داواکانیان بەردەوام بێت و ڕێگری بکات لە هەموو ئەو هەوڵانەی کە بە نیازن پەرتەوازەیی بخەنە ناو ئێزیدییەکان.
پێدراوە ڕاستییەکان: سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە هەوڵی هەندێک لایەن بۆ دیاریکردنی میری ئێزیدی لە بەغدا و دەستوەردان لە کاروباری ئێزیدیان ڕایگەیاند، بە هەموو توانای خۆی پاڵپشتی خوشک و برایانی ئێزیدی دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
کۆمسیۆن بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لە ئامێرەکانی دەنگدان ڕەتدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای زیاتر لە 10 گەڕەکی دیکەی سلێمانی دەکرێت بە 24 کاتژمێری
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سزای سەرپێچی بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان قورستر دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حەجخوازان دەتوانن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی لەگەڵ خۆیان ببەنە سعودییە؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی عێراق: کەسێکی مەترسیدارمان لە کەرکووک دەستگیرکرد
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون دەکرێت بە پڕۆژەی ڕووناکی