
دیمەنێک لە کاتی ڕووداوەکە. وینە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
چەكدارێكی هێزی كۆماندۆ لەگەڵ برایەكیدا هێرش دەکەنە سەر خاوەنی كافتریایەك لە قەزای بازیان لە پارێزگای سلێمانی و بە چەقۆ برینداری دەکەن.
چی روویدا؟ پێش دروستبوونی شەڕەکە، خاوەنی كافتریاكە قسەی لەگەڵ کردوون و گوتویەتی، ئێرە کافتریایە، تا ئێستا هیچ کێشەیەک ڕووینەداوە، بۆیە کێشەمان بۆ دروست مەکەن؛ لە وەڵامی ئەو قسانە، یەکێکیان دوو چەقۆی لێ دەدات و برینداری دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەک لە نەخۆشخانەوە بۆ ئاڤا نیوز ئاشکرای کرد کە ئێستا باری تەندروستیی خاوەنی کافتریاکە جێگیرە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا نیوز زانیویەتی، ئەو كەسە لەگەڵ برایەکەیدا بەهۆی کێشەی درەنگ دانانی نێرگەلە لێپرسینەوەیان لە خاوەنی کافتریاکە كردووە و پێیان گوتوە، "ئێمە ئەندامی هێزی کۆماندۆین و بە کەیفی خۆمان لێپرسینەوە دەکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەردوو براکە لە هێزی کۆماندۆ ئەفسەرن و دوای ڕووداوەکە شوێنەکەیان جێهێشتووە، ئەوەش زانراوە تاوەکو ئێستاش دەستگیر نەکراون.
لەلایەکی دیکەوە: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕووداوەکەوە بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە ڕووداوەکەدا هاووڵاتی شەڕی کردووە و ئەندامی هێزی ئەمنی نەبوونە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێرگز عەزیز موزیکی گۆرانی "پێی بڵێن"ی زیاد ئەسعەد نوێ دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دۆسیەی ئێران دەباتە لای ترەمپ
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ فەرەج گۆرانییەکی نوێ بە ناوی "کوردستانەکەم" بڵاو دەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی سوورە لەسەر کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنگرێس پڕۆژەیاسای پاراستنی کورد تاوتوێ دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
میران بەکر: هێزێکی زۆری یەکێتی بەبێ فرمانی دادوەر هاتوونەتە سەر ماڵەکەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو هەزار و 320 هاونیشتمانی کەرکووک دەبێت مامەڵەی ماددەی 140 دووبارەبکەنەوە





