
قوباد تاڵەبانی- جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان
ئاڤا نیوز
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ دەکات، داواش لە حکومەتی عێراق دەکات لەوبارەیەوە لێکۆڵینەوە بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ئەمڕۆ بە دیاریکراوی کاتژمێر 6:40 خولەک بەدرۆن هێرشکرایە سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر، بەگوتەی قایمقامی چەمچەماڵ بەهۆی هێرشەکەوە سێ کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:" بە توندی ئەو هێرشە درۆنییەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ئیدانە دەکەم و خەمبار بووم بەگیانلەدەستدان و برینداربوونی چەند کارمەندێک لەئاکامی هێرشەکەدا".
زانیاریی زیاتر:" داوا لە حکومەتی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێم دەکەم، دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی ورد دەست پێ بکەن و ڕێکاری جددی بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە کەتیایدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەبنە قوربانی و خەڵکی کوردستان بەگشتی زیانمەندی سەرەکی دەبن". قوباد تاڵەبانی وای گوت.
وێنە گەورەکە: کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕۆژانە چوار هەزار و 200 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت، لەو بڕە دوو هەزار و 800 مێگاواتی بۆ هەرێمی کوردستان و ئەوەشی دەمێنێتەوە ڕەوانەی هەردوو پارێزگای کەرکووک و مووسڵ دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد