
ئی جین کارۆڵ و دۆناڵد ترەمپ
ئاڤا دیجیتاڵ
دەستەی سوێندخواردنی نیویۆرک بڕیاریدا دۆناڵد ترەمپ بڕی 83.3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەک قەرەبووی "دەستدرێژیی سێکسی" بداتە ئی جین کارۆڵی رۆژنامەنووس.
چیرۆکە سەرەکییەکە: نووسەر و ڕۆژنامەنووس ئی جین کاڕۆڵی تەمەن 80 ساڵ ئاشکرای کردووە، ترەمپ لە بەهاری ساڵی 1996 لە ژووری خۆگۆڕینی فرۆشگای بێرگدۆرف گودمان لە نیویۆرک دەستدرێژی کردووەتە سەری، بەڵام ترەمپ ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە.
لێدوانە فەرمییەکان: دەستەی سوێندخواردنی نیویۆرک رایگەیاند، پێویستە دۆناڵد ترەمپ بڕی 83.3 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە ئی جین کارۆڵ. دەستەی سوێندخواردنی نیویۆرک دووەمجارە لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا بڕیار دژی ترەمپ بدات و ناچاری بکات ملیۆنان دۆلار وەک قەرەبوو بداتە ئی جین کاڕۆڵ.
بۆچی گرنگە: مانگی تشرینی 11 ئەمساڵ، دەنگدانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستپێدەکات و دۆناڵد ترەمپ یەکێک لە کاندیدە بەهێزەکانە، بەڵام بەردەوام کارە ئابڕووبەرەکانی ئاشکرادەکرێن، بەمەش دەیانەوێت لە کاندیدی دووریبخەنەوە و سزای بدەن.
پارێزەری کارۆڵ لە کۆتایی قسەکانیدا بوو کاتێک ترەمپ بڕیاری دا ژووری دادگا جێبهێڵێت و بڵێت: "گوێ لەم قسە بێمانایانە ناگرم".
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ ئەم تۆمەتە و دەیان تۆمەتی دیکە لە دادگا رەتدەکاتەوە، کە بەشێوەیەکی گشتی کاریگەری هەبووە لەسەر پێگەکەی و بانگەشەکانی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا.
زۆرێک لە شارەزایانی سیاسی ئەمریکی دەڵێن، ئەگەری زۆرە ئەمساڵ ترەمپ لە کاندیدی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دووربخرێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە





