
كردنەوەی یەكێک لە پڕۆژەكان- وێنە: ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: هەژار حەکیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئاڤا نیوز گوتی: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران بارزانی بەردی بناغەی پێنج پڕۆژە لە سۆران دانرا و لە ئایندەیەکی نزیکدا هەوڵ دەدەین پڕۆژەکانی دیکە بخەینە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێنج پڕۆژەکە بریتین لە:-
- پڕۆژەی ئاوی دۆڵی ئاکۆیان بە گوژمەی نزیکەی 600 ملیۆن دینار
- قیڕتاو کردن و کۆنکرێت کردنی ڕێگەی گوندەکانی "سەران، گەرەوانی خواروو، ئاکوان، فەقێیان، ئاوی کەون، گەرەوانی سەروو" سەر بە قەزای رواندز، بە گوژمەی نزیکەی 769 ملیۆن دینار.
- چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی شەقامەکانی سەنتەری قەزای ڕواندز بە گوژمەی زیاتر لە 480 ملیۆن دینار.
- نۆژەنکردنەوەی یاریگای 11 یاریزانی ڕواندز بە گوژمەی نزیکەی 290 ملیۆن دینار.
- کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی بەرزێوە، ماولیان و جوندیان بە گوژمەی نزیکەی 270 ملیۆن دینار.
بۆچی گرنگە: جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژانە جگە لەوەی سوودی بۆ هاووڵاتییان دەبێت، ژمارەیەک هەلی کاریش بۆ دانیشتووانی سنوورەکە دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 17 خولەک لەمەوپێش
عێراق گەرمترین وڵاتی جیهانە و بەسرەش پێشەنگی شارەکانە لە گەرمیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پەیامێک بۆ میری ئێزدییەکان دەنێرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کارمەندانی بەرگری و ناوخۆ لە سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی دەبەخشرێن
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان