عەزیز ئەحمەد: ئامانجی پڕۆژەی هەژماری من سەرپشککردنی هاووڵاتیانە لە هەڵبژاردنی بانکەکان
- کوردستان
- 2024-05-04

هاونیشتمانیان لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری من بە ئامێری ئەی تی ئێم مووچە وەردەگرن - KRG
ئاڤا نیوز
جێگری بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە بابەتی پڕۆژەی هەژماری من، حکومەت دەیەوێت زۆرترین بژاردە لە بانکە حکومی، ئیسلامی، نیودەوڵەتی و تایبەتەکان بخاتە بەردەستی هاووڵاتییان، تاوەکو سوودمەندبن لە پاکێجەکان.
بۆچی گرنگە: ئامانج لە دەستپێشخەریی هەژماری من، ڕێکخستنی شێوازی پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و پەرەپێدانی ئاسایشی دارایی و دابینکردنی کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی داراییە بۆ هاونشتمانیانی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەر ئۆفیسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: ئامانجی سەرەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی "هەژماری من" ئەوەیە کە هاووڵاتییان سەرپشک بن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکانەی کە دەیانەوێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.
وێنە گەورەکە: بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ببێتە ناوەندێک کە تیایدا مامەڵە بە پارەی کاش نەمێنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە بەدیجیتاڵکردنی پرۆسەی پێدانی مووچە لە ڕێگەی پڕۆژەی "هەژماری من" کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- بزنس
- 42 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی چەند بابەتێکی گرنگ قسە دەکات
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا






