هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی هەژماری منەوە ئامادەیی خۆی بۆ تەوتینی مووچەخۆران دەردەبڕێت
- کوردستان
- 2024-05-04

فەرمانبەرێک لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری منەوە مووچەکەی وەردەگرێت
ئاڤا نیوز
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیە بانکی TBI بۆ تەوتینکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرۆسەی هەژماری من بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانکی TBI یەکێکە لەو سێ بانکانەی لەلایەن دادگەی فیدراڵی و وەزارەتی دارایی عێراق دەستنیشانکراوە بۆ تەوتینکردنی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
نووسراوی فەرمی: لە نووسراوێكدا کە ئیمزای سەرۆکوەزیران بارزانی لەسەرە و بۆ محەممەد شیاع سقودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق نێردراوە و پێی ڕاگەیاندووە: ئاگادارتان دەکەینەوە لە ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و بانكی بازرگانی عێراق (TBI) بۆ بەشداریکردنی لە پرۆسەی (تەوتین)ـی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی هەژماری منەوە بەو پێیەی ئەو بانكە بانكێكی حكومی فیدراڵیە.
زانیاریی زیاتر: ئەو نووسراوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوپێچی نووسراوێكی دیکەی وەزارەتی داراییە كە ئاراستەی TBI کراوە، ڕەزامەندی نیشاندراوە بەشداری لە (هەژماری من) بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی چەند بابەتێکی گرنگ قسە دەکات
- جیهان
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئێران: وەڵاممان بۆ هەر هەڕەشەیەک تووندتر و بەرفراوانتر دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی 20% داشکاندنی کارەبا ڕادەگەیەنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەکۆی دیجیتاڵی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی بۆ مانگی داهاتوو دوا خرا





