
سکووپی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ئاگرکەوتنەوە و سووتانی یەک لەدوای یەکی بازاڕەکانی شاری هەولێر گومانی لەلای خەڵک دروست کردووە کە ئەم ڕووداوانە بەبێ هۆکارنین و دەستێکی لەپشتەوەیە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەمبارەیەوە دەڵێت "نەیاران ئابووریی کوردستان دەکەنە ئامانج".
وێنە گەورەکە: ژێرخانی ئابووری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا گەشەسەندنێکی باشی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بە مووشەک و سووتاندنی بازاڕەکانی هەوڵ بۆ ڕاگرتنی گەشەسەندنی کوردستان دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا نیوزی گوت: "لێدان لە کەرتی ئابووری، بەئامانجگرتنی پلان و ستراتیژیەتی سەرۆکوەزیران بارزانییە، کە هەوڵ دەدات ئابووریی کوردستان بخاتە سەر پێی خۆی و ئابوورییەکی سەربەخۆ و فرەچەشن و گەشەسەندوو دروست بکات، بۆیە هەموو کات لەلایەن نەیارانەوە کوردستان دەکرێتە ئامانج."
لەلایەکی دیکەوە: بارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر بۆ ئاڤا نیوز گوتی "هەر کەس و لایەنێک چ لە ناوخۆ بێت یان لە دەرەوە بیەوێت ئابووری و گەشەسەندنی هەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج، بەتووندترین شێوە ڕووبەڕووی دەبینەوە، ئەرکی ئێمە پاراستنی ئارامی و ئاسایشە".
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووریی کوردستان دەستێکی لەپشتە و هەوڵ دەدات گەشەسەندنی ئابووریی کوردستان ڕابگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ ئازادکرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاگەیێنراوێک لە گرووپی میدیایی ئاڤا



