
ئاڤا دیجیتاڵ
چوار زیندانیی سیاسیی کورد کە پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان بوون، بەیانی ئەمڕۆ لەلایەن دەەسەڵاتی دادوەری ئێران لەسێدارەدانیان راگەیێنرا.
چیرۆکی سەرەکی: چوار کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوەکانی پژمان فاتیحی تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی شاری کامێران، موحسین مەزڵووم تەمەن 27 ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، وەفا ئازەربار تەمەن 26 ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، محەممەد (هەژیر) فەرامەرزی تەمەن 28 ساڵ و خەڵکی دێولان، کە 23-7-2022 لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرابوون، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29-1-2024 لەسێدارەدانیان راگەیێنرا.
لێدوانی فەرمی: رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئەو گەنجە کوردانە دوای 18 مانگ دەستبەسەربوونیان مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاریان و، تەنانەت پەیوەندیی تەلەفۆنیشیان نەبوو.
زانیاری زیاتر: زیندانییەکان کە پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان بوون، لە 18-9-2023 لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بەتۆمەتی "هاوکاری و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل" سزای لە سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو.
ئەوەی پێویستە بزانیت: وەک رێکخراوی هەنگاو لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی پێداوە، ئەو چوار گەنجە کوردە ئەندامی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوون.
بۆچوونی بەرامبەر: کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کەسوکاریان ئەو تۆمەتەی وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانیان رەتکردەوە. لە کاتی دەرکردنی سزاکەشدا ناڕەزایەتی زۆری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنی لێکەوتەوە.
باکگراوند: چوار پێشمەرگەکەی کۆمەڵە رۆژی 23-7-2022، لە گوندی "یەنگەجە" لە نزیک ناوچەی سۆمای برادۆستی پارێزگای ئورمییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی: دەستكاریكردنی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هێڵی سوورە





