جگە لە کورد لایەنەکانی دیکەش لە هەمواری یاسای بودجە داواکارییان هەیە
- هەواڵ
- 30 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
هەمواركردنەوەی یاسای بودجە تەنها ئەو ماددانە ناگرێتەوە کە پەیوەستن بە هەرێمی كوردستان، بەڵكو لایەنەكانی دیكەش داواكارییان هەیە، ئەوەش كاتی پێویستە.
بۆچی گرنگە: هەنگاونان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2024، کۆمەڵێک بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لەخۆدەگرێت، چونکە پێشتر لەسەر ئەوە قسەکراوە پشکی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت مووچەی فەرمانبەران لە هەموو هاوکێشەکانی دیکە جیابکرێتەوە و لە خەرجی راستەقینەوە بخرێتە سەر خەرجی حاکیمە، بۆ ئەوەی وەک بەشەخۆراکی مانگانە لەگەڵ دابەشکردنی لە بەغدا، بۆ هەولێریش بنێردرێت و سەرجەم مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە یەک کاتدا مووچە وەربگرن.
ئەوەی ئێستا روودەدات: ئەمڕۆ سێشەممە 30-1-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆدەبێتەوە، بەڵام روون نییە پڕۆژەیاسای هەمواری بودجە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت یاخود نا.
ئەمە لەکاتێکدایە چەند رۆژێک پێش ئێستا ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسایی بودجە رێککەوتوون.
لێدوانی فەرمی: خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای گوت: لە هەمواری یاسای بودجە لایەنەکانی دیکە هاوشێوەی کورد داواکارییان هەیە، هەمواركردنەوەی بودجە تەنها ئەو ماددانەی پەیوەستن بە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە، بەڵكو لایەنەكانی دیكەش، بە حكومەتی فیدراڵ و وەزارەت و پارێزگاكانیش داواكارییان هەیە، بەتایبەت بەشێکی پارێزگاکان لە بودجەی ساڵی 2024، داوادەکەن پشکیان زیاد بکرێت و گوژمەی خەرجی پڕۆژەکانیان بەرزتر بکرێتەوە، بۆیە هەموو ئەمانە دەكرێنە یەك پاكێج، دوای ئەوەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەبن، دواتر رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکرێت، خوێندنەوەی یەکەم، دووەم و سێیەمی بۆ دەکرێت و دواتر دەخرێتە دەنگدانەوە.
خاڵە ئەرێنییەکان: رۆژی یەکشەممە 28-01-2024، هەولێر و بەغدا لەبارەی تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت رێککەوتن و بڕی 20.6 دۆلار بۆ تێچووی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک نەوتی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، ئەمە دەرهاوێشتەیەکی ئەرێنی بوو بۆ کۆتاییهێنان بە راگرتنی هەرناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە زیاتر لە 300 ڕۆژە وەستاوە و بەهۆیەوە زیانی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار بەر ئابووری عێراق، هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت کەوتووە. لەگەڵ دەستپێکردنەوەی نەوت، بەگوێرەی یاسای بودجە دەبێت پابەندی زامنکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاربوو تا سەرەتای مانگی دوو پڕۆژەیاسای هەمواری بودجە، لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت، بەڵام تا ئێستا هەنگاوی کردەیی بۆ نەنراوە، جگە لەوەی هەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی مووچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بەشێوەیەکی سەرەتایی رێککەوتوون، بۆ تەواوکردنی کارەکانیش بڕیارە بەمنزیکانە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بڕیارە سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بهسهرۆكایهتیی مەسرور بارزانی كۆببێـتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ بکات، لەوانە مووچە و هەموارکردنەوەی بودجە و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان. بڕیارە بهم نزیكانه شاندی ههرێمی کوردستان بچێتهوه بهغدا و، کارە تەکنیکییەکان لەبارەی مووچە و بودجە تەواوبکەن، لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانیشدا بڕیار لەبارەی کاتی چوونی شاندەکە دەدرێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ بە تۆمەتی هەڵکوڵینی شوێنەوار پێنج کەس دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن نووسینگەکانى دابەشکردنی مووچە لە عێراق مانگرتنیان ڕاگەیاند
- ڕاپۆرت
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بەشداری مەسرور بارزانی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایکی ئۆستین تایس گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگ دەخرێتە لیستی ئەو شوێنەوارانەی کە مەترسییان لەسەرە
18 کانوونی دووەم
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی منداڵی کچ بەراورد بە کوڕ ئاسانترە
18 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کانوونی دووەم
دانانی ئاڵای کوردستان لە ئینستاگرام قەدەغە نەکراوە
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 18 کانوونی دووەم
ڕووفاتی 155 ئەنفالکراوی دیکە لە بیابانەکانی سەماوە دەردەهێنرێن
- هەواڵ
- 18 کانوونی دووەم
ئێران و ڕووسیا ڕێککەوتنێکی هاوبەش واژۆ دەکەن
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم
مەهێڵە چیتر فەیسبووک و ئینستاگرام زانیارییەکانت ببەن
- هەواڵ
- 17 کانوونی دووەم
گۆڕێکی کۆمەڵ لە سەربازگەیەکی حەشدی شەعبی دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کانوونی دووەم
مەزڵوم عەبدی: داعش پلان بۆ شکاندنی گرتووخانەکان دادەنێت