
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی ناوخۆی عێراق هەوڵی قەدەغەکردنی چەند یارییەکی ئەلیکترۆنی دەدات، کەپێی وایە هاندەری توندوتیژین لەنێو کۆمەڵگە و گەنجاندا، یاری پەبجی (PUBG) یەکێکە لەو یارییانەی قەدەغە دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 30-1-2024، وەزارەتی ناوخۆی عێراق نیازی خۆی بۆ قەدەغەکردنی ژمارەیەک یاری ئەلیکترۆنی ئاشکرا کرد، لەوانە "مەریەم - Maryam، پەبجی - PUBG و بلو ئێلیفانت - Blue Elephant" کە بە هاندانی توندوتیژی لەنێو کۆمەڵگادا پۆلێنی دەکات.
لێدوانە سەرەکییەکان: عەمید مەنسوور عەلی سوڵتان، بەرپرسی لیژنەی تۆماری یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتی "لیژنەیەکی وەزاریی بەرپرسمان داناوە بۆ دانانی کۆنتڕۆڵ و سنووردارکردن یان کەمکردنەوەی یارییە ئەلیکترۆنیەکان کە هاندەری توندوتیژین لە کۆمەڵگەدا، ئەمەش دوای ئەوەی چەند ڕووداوێکی توندوتیژی کۆمەڵایەتی تۆمارکراون کە لەسەر یارییە ئەلیکترۆنییەکان و بەتایبەتیش یاری پەبجی سەری هەڵدابوو، بۆیە بڕیاردرا بە قەدەغەکردنی ئەو یارییە لە عێراق".
"جگە لەوەی ئەم جۆرە یارییانە هۆکاربوون بۆ بڵاوبوونەوەی توندوتیژی لەنێو کۆمەڵگەدا، لەلایەکی دیکەوە یارییەکە هۆکارێکە بۆ چوونە دەرەوەی سامانی نەتەوەیی کە دژی یاساکانی بانکی ناوەندییە، هەر بۆیە یارییەکانی مەریەم – Maryam پەبجی - PUBG و بلو ئێلیفانت Blue Elephant قەدەغە کران.
لەلایەکی دیکەوە: هەندێک لە یارییە ئەلیکترۆنییەکان کارییگەرییەکی نەرێنییان خستووەتە سەر هەڵسوکەوتی گەنجان و بەتایبەت منداڵان، بۆیە بەرپرسی لیژنەی تۆماری یارییە ئەلیکترۆنییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، "بەردەوام دەبین لە سنوردارکردنی ئەو یارییە ئەلیکترۆنییانەی کە هۆکارن بۆ سپیکردنەوەی پارە و سامانی نەتەوەیی".
ئەمەش لە کاتێکدایە تەنیا لە ساڵی 2023ـدا، عێراق نزیکەی 90 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە یارییە ئەلیکترۆنییەکاندا خەرج کردووە.
باکگراوند: یاریی پهبجی - PUBG یهكێكه له بهناوبانگترین یارییهكانی جیهان كه یارییهكی گۆڕهپانی شهڕە له نێوان بهكارهێنهرهكانی، PUBG كورت كراوهی "PlayerUnknown's Battlegrounds"ـه، ئهم یارییه بهناوبانگه له ساڵی 2017 دهرچووه لهسهر دهستی "بێرنارد گرین" كه سهرهتا ئهم یارییه تهنیا بۆ "PC" دروست كرابوو، بهڵام ئێسته دهتوانرێت به XBOX ONE و PS4 و مۆبایل و سیستمهكانی ئهندرۆید و IOS ئهم یارییه بكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 54 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە





