ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێدەکات
- زۆرترین بینراو
- 2024-01-31

ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێدکات.
بۆچی گرنگە: لە کۆبوونەوەکەدا پرسی مووچە و بودجە، تێچووی بەرهەمهێنانی نەوت، دەنگدان لەسەر رەشنووسی رێنمایی كاركردنی کرێکارانی بیانی، ئەنجامی سەردانی شاندی حكومهتی ههرێمی كوردستان بۆ داڤۆس تاوتوێدەکرێن.
لێدوانی فهرمی: بەپێی گوتەی پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا میدیا، سهرۆكوهزیران بارزانی لەبارهی سەردانەكەی بۆ داڤۆس قسە دەكات. ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لهبارهی گفتوگۆكانی بودجە و مووچە و نوێترین پێشهاتەکان لەگەڵ بەغدا باسدەکات. كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەكان لهبارهی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت راپۆرتێک دەخاتەڕوو. د.دارا رەشید، وەزیری پلاندانان لهبارهی رەشنووسی رێنمایی كاركردنی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی كوردستان راپۆرتێک پێشکەش دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی کێشەکانی نێوانیان بەتایبەت (مووچە، بودجە و نەوت) قۆناغی باش چوونەتە پێشەوە و هەردوولا مەبدەئییەن رێککەوتوون. بڕیارە لهسهر راسپاردهی سەرۆکوەزیران بارزانی، بهمنزیكانه شاندی ههرێمی کوردستان بچێتهوه بهغدا و، لەبارەی ئەم سێ پرسە کارە تەکنیکییەکان تەواوبکەن، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا بڕیار لەبارەی کاتی چوونی شاندەکە دەدرێت.
نوێدەکرێتەوە...
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم