بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی، کە لایەنە سوننییە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی لەخۆدەگرێت، دوێنێ یەکشەممە لە ماڵی موسەننا سامەڕائی کۆبوونەوە، بە گوتەی سەرچاوەیەک "نزیکەی کۆدەنگییەک هەیە لەسەر هەڵبژاردنی موسەننا سامەڕایی"، بەو پێیەی "هەڵوێستەکانی جێگیر و مامناوەندە لە مامەڵە حیزبی و سیاسییەکانیدا".
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانی ڕۆژی یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرکردەی پارت و هاوپەیمانییەکانی پێکهێنەری ئەنجوومەنەکە، لە نووسینگەی موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم لە بەغدا، کۆبوونەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکە تاوتوێی هەموو وردەکارییەکانی دیاریکردنی سەرۆکی داهاتووی پەرلەمانی کردووە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ڕێکارە ڕێککەوتووەکان لەگەڵ هاوبەشەکاندا بگونجێت.
زانیاریی زیاتر: ژمارەی کاندیدەکانی پۆستەکە لە شەشەوە بۆ سێ کاندید کەم بوونەتەوە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشدا کە "نزیکەی کۆدەنگییەک هەیە لەسەر هەڵبژاردنی موسەننا سامەڕایی"، بەو پێیەی "هەڵوێستەکانی جێگیر و مامناوەندە لە مامەڵە حیزبی و سیاسییەکانیدا".
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە هاوپەیمانی تەقەدوم ڕایگەیاند، محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پارتی تەقەدوم، ناوی خۆی وەک کاندید بۆ پۆستەکە خستووەتەڕوو، هاوشانی موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم و سابت محەممەد عەباسی، وەزیری بەرگری. چاوەڕوان دەکرێت ئەنجوومەنەکە دوای 10 ڕۆژ کاندیدەکەی پێشکەش بکات.
باکگراوند: دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد. دەستووری عێراق وادەیەکی دیاریکردووە بۆ پێکهێنانی دامەزراوەکان دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
30 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 32 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی سێیەمی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان دەست پێ دەکات






