لیژنەی داکۆکی لە ڕۆژنامەنووسان: دەستگیرکردنی شاکار ستار پێچەوانەی یاسایە
- کوردستان
- 2024-05-20

ڕۆژنامەنووس ،شاکار ستار
ئاڤا نیوز
لیژنەی داکۆکی لە ئازادیی ڕۆژنامەنووسان ڕایدەگەیێنێت، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان کارێکە دژ بە ئازادیی ڕادەربڕین.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دوێنی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووس شاکار ستاری ڕاگەیاند، لیژنەی داکۆکیکار لە ئازادی ڕۆژنامەنووسانیش کارەکە بە پێجەوانەی یاسا دەزانێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسان دەڵێت: "سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لە چەند کەناڵێکەوە هەوڵی ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس شاکار ستاری داوە، بریاربوو بە زووترین کات ئازاد بکرێت، بەڵام بە داخەوە تاوەکو ئێستا ئازاد نەکراوە."
زانیاریی زیاتر: دوو ڕۆژ لەمەو بەر لە بازگەی کۆیە بێژەر و ڕۆژنامەنووس شاکار ستار کە لە دەزگایەکی میدیایی بەناوی "تیوار" کار دەکات، لە کاتی گەڕانەوەی لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر و لە بازگەی "ئاشتی" کۆیە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە بە تۆمەتی ئامادەكردن و پێشكەشكردنی زنجیرە ڕاپۆرتێکی چەواشەکاری بۆ پەیجێکی نافەرمی دەستگیرکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 48 خولەک لەمەوپێش
خێرۆ عەباس بەرهەمێکی نوێ بە ژیریی دەستکرد بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
