
ساتی گەیشتنی بریندارەکان. وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دوای مانگێک لە ئامادەیی دەربڕین بۆ وەرگرتنی بریندارەکانی غەززە، یەکەم کاروانی بریندارەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازیان لێکرا.
بۆچی گرنگە؟ لەوەتەی شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە فەلەستین دەستی پێکردووە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 35 هەزار کەس کوژران و نزیکەی 80 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوونە.
لێدوانی فەرمی: هانی عەقابی، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران و بە سەرپەرشتیی وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ پێشوازیمان لە 27 برینداری غەززە کرد، ئەوانەی بەدەست چەند نەخۆشییەکی چارەسەرنەکراوەوە دەناڵێنن، لەگەڵ 42 کەس لە هاوەڵەکانیان".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی تەندروستی هەموو پێداویستییەکانی ئامادە کردووە، لەوانە: گواستنەوە، وەرگرتن و دابینکردنی سەرجەم کارمەندانی پزیشکی، سەرجەم بریندارەکانیش لە شاری پزیشکی لە بەغدا چارەسەر دەکرێن.
ئەمەش بزانە: مانگێک پێش ئێستا ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی فەلەستینی لە دامودەزگاکانی حکومەت یان نەخۆشخانە تایبەتەکان ڕاگەیاندبوو.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی ئاشتی ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە: باران و ورینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە: باران و ورینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یاساناسێک: خولی نوێی پەرلەمانی عێراق پێش 9ی 1 ناتوانێت کۆببێتەوە
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی عەزم دەرچوونی کاندیدەکەی پارتی لە دیالە ڕاگەیاند






