کۆمیسیۆن: سکاڵا تۆمارکراوەکان کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نابێت
- عێراق
- 16 تشرینی دووەم

هاونیشتمانییەک لەکاتی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، 102 سکاڵا لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان (هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت) تۆمارکراوە و سکاڵاکانیش ڕەنگی زەرد و سەوزن کە کاریگەرییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان نابێت، ئاشکراشی دەکات کە هیچ وادەیەک بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان دیارینەکراوە.
لێدوانی فەرمی: نبراس ئەبو سودە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاندووە، لە پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، 59 سکاڵا و لە دەنگدانی تایبەتیش 43 سکاڵا تۆمارکراون، کۆمیسیۆنیش سکاڵاکانی بەسەر ڕەنگی (زەرد، سەوز و سووردا) دابەش دەکات، سکاڵاکانیش تائێستا زۆرینەیان ڕەنگی زەردن و بەڵگەیان لەگەڵدا نییە بۆیە ڕاستەوخۆ ڕەتدەکرێنەوە، بەشێکی کەمیشیان ڕەنگی سەوزن کە زیاتر لەسەر سەرپێچی کاتی دەنگدانە و کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نابێت.
وتیشی، دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان، لە سێ ڕۆژدا ئەوانەی ناڕازین دەتوانن تانە لە ئەنجامەکان بدەن، دواتریش کۆمیسیۆن لە حەوت ڕۆژدا وەڵامی تانەکان دەداتەوە، دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکانیش 10 ڕۆژی لەبەردەمە تا کۆتا بڕیار لەسەر وەڵامی کۆمیسیۆن بۆ تانەکان بدات ئەگەر کاندید و لایەنەکان وەڵامی کۆمیسیۆنیان بەدڵ نەبوو.
یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆن هیچ وادەیەکی بۆ پەسەندکردنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە دیاریینەکردووە، بەڵام ئەوەی خستووەتەڕوو، دوای وەڵامی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان، کۆمیسیۆن کۆدەبێتەوە و لەماوەیەکی کورتدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان پەسەند دەکات، دواتریش ڕاستەوخۆ ئەنجامەکان بۆ دادگای فیدڕاڵی دەنێرێت بەمەبەستی پەسەندکردنیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون





