ئەو چەکدارانەی لە دووبز دەستڕێژی گوللـەیان لە ماڵی هاوڵاتییەک کرد دەستگیر کران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ساتی دەستگیرکردنی پاسەوانەکانی کاندیدە دەرچووەکە
ئاڤا نیوز
حەوت لەو پاسەوانانەی موهەیمەن حەمدانی، کاندیدی دەرچووی حیزبی تەقەدووم لە بازنەی کەرکووک، کە هێرشیان کردە سەر ماڵی هاوڵاتییەک لە قەزای دووبز، دەستگیرا کران.
چیرۆکی سەرەکی: بە بیانووی ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەنگیان پێی نەداوە، ڕۆژی شەممە 15-11-2025، کاندیدێکی دەرچووی حیزبی تەقەدووم لە بازنەی کەرکووک، بە ناوی موهەیمەن حەمدانی، لە قەزای دووبز لەگەڵ پاسەوانەکانی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاوڵاتییەک بە ناوی موئەیەد خەلەف و دەستڕێژی گوللـە لە ماڵەکەی دەکەن.
لێدوانی فەرمی: موئەیەد خەلەف، ئەو هاوڵاتییەی هێرشی کراوەتە سەر ماڵەکەی بە ئاڤا میدیای گوت: ماڵمان لە گەڕەکی گوڵانە لە قەزای دووبز، موهەیمەن حەمدانی 40 چەکداری لەگەڵ بووە و هێرشی کردە سەرمان و دەستڕێژی گوللـەی کردە سەر ماڵەکەمان و زیانی زۆر بەر ماڵ و ئۆتۆمبێلەکەشم کەوتووە، دواتر پەلاماریان دام و هەوڵیاندا بمڕفێنن، بەڵام دایکم و خێزانم ڕێگریان کرد، هەر بۆیە لە دایکم و خێزانیشیان داوم و ئازاری ئەوانیشان دا، دوای هێرشەکەش زۆر هەوڵیاندا کێشەکە بە سولحی عەشایەری چارەسەر بکرێت، بەڵام من سکاڵام تۆمار کردووە و چاوەڕێی یاسام.
زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک گوتی، بەپێی نووسراوێکی هەواڵگریی هێزە ئەمنییەکان 189 گوللـە بە ماڵی ئەو هاوڵاتییە نراوە، ئەو چەکانەشی بەکارهێنراون لە جۆری کلاشینکۆف بوون، زیاتر لە 63 چەکداریش لە هێرشی سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە بەشداربوون و پەلاماری خاوەن ماڵەکە و دایک و خێزانیشیان داوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئاڤا، لەکاتی چوونە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییە دوو ئەفسەر لە سوپای عێراق، هەوڵیانداوە ڕێگرییان لێ بکەن، بەڵام چەکدارەکان پەلاماری دوو ئەفسەرەکەشیان داوە.
پەیامنێری ئاڤا زانیویەتی، جگە لە هاوڵاتییەکە، ئەو دوو ئەفسەرەشی هێرشیانکراوەتە سەر سکاڵایان تۆمار کردووە.
دواتر حەوت لەو چەکدارانەی کە پاسەوانی موهەیمەن حەمدانیین و بەشداربوون لە هێرش کردنە سەر ماڵی ئەو هاوڵاتییە دەستگیر کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هێرشەکە کراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ تا ئێستا مەهەیمەن حەمدانی دەستگیر نەکراوە و هێزێکی زۆری پۆلیس و سوپای عێراق هێنراونەتە ناو سەنتەری قەزای دووبز.
ئەمەش بزانە؛ لیستی تەقەدووم لەلایەن محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی لەکارلادراوی پێشووی پەرلەمانی عێراق سەرۆکایەتی دەکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی ئاشتی ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە: باران و ورینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە: باران و ورینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم
- جیهان
- 10 خولەک لەمەوپێش
چاوەڕوان دەکرێت دانوستانی ئاشتی ئۆکراینا لە تورکیا بەڕێوەبچێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یاساناسێک: خولی نوێی پەرلەمانی عێراق پێش 9ی 1 ناتوانێت کۆببێتەوە






