سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و لیستی وەزارەتەکان راگەیێنرا
- زۆرترین بینراو
- 1 شوبات
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان سبەی هەینی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات و لە هەفتەیەكدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن، لیستەكە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەكات و بە خانەنشینی پێشمەرگە كۆتایی دێت.
لێدوانی فەرمی: كەمێك لەمەوبەر بڕی ( 618 ) ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانكيی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق كە دەكاتە تەنها( 65 ٪ ) كۆی شایستەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دوای گەیشتنی پارەكە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكانی وەزارەتی دارایی، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ بڕی ( 325 ) ملیار دیناری پێویستە بۆ پڕكردنەوەی ئەو كورتهێنانەی دروست بووە، لە ڕۆژی هەینی 2-2-2024 دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت. ئەمە ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستانە.
زانیاری زیاتر: ئەمە لەكاتێكدا بوو حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە داوای 875 ملیار دیناری مانگانەی لە بەغدا كردبوو، تاوەكو یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە، ئەگەر بەغدا ئەو بڕە پارەیەش بنێرێت، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكەی 325 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بخاتە سەر و مووچەی ئەم مانگەی پێ دابەش بكات.
پێشینە: لە كۆبوونەوەی ڕۆژی یەكشەممە 14-01-2024 لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاردرا بەپێی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 و بەپێی خەرجی ڕاستەقینە 618 ملیار دینار و 578 ملیۆن و 29 هەزار بۆ مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.
وێنە گەورەكە: پرسی مووچە كێشەیەكی بەردەوامی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقە، بڕیارە بە هەمواركردنەوەی بودجە كێشەكە بەیەكجاری چارەسەربكرێت و مووچە لە خەرجی راستەقینە جیابكرێتەوە، بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا میدیاش، هەردولا مەبدەئییەن رێككەوتوون، بەمپێیە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەموو سەرەمانگێك لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق مووچە وەردەگرن. لە بودجەی ئەمساڵ زیاتر لە 10 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان دیاریكراوە.
رێككەوتنەكە چۆنە: چەند ڕۆژێك لەمەوبەر سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای گوت: "شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و شاندی حكومەتی عێراق لەبارەی پرسی مووچە و هەمواركردنەوەی بودجە لەگەڵ شاندی حكومەتی فیدراڵ رێككەوتوون، تاوەكو پرسی مووچە لە ئینفاقی فیعلی (خەرجی راستەقینە) جیابكرێتەوە و بخرێتە سەر خەرجی حاكیمە"، ئێستا چاوەڕوانی هەمواری ماددەی 11ی یاسای بودجە دەكەن بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە".
لیستی مووچەی وەزارەت و دەستە و شوێنەکان
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ بە تۆمەتی هەڵکوڵینی شوێنەوار پێنج کەس دەستگیر دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن نووسینگەکانى دابەشکردنی مووچە لە عێراق مانگرتنیان ڕاگەیاند
- ڕاپۆرت
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە بەشداری مەسرور بارزانی کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایکی ئۆستین تایس گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
مانگ دەخرێتە لیستی ئەو شوێنەوارانەی کە مەترسییان لەسەرە
18 کانوونی دووەم
توێژینەوەیەک: بەخێوکردنی منداڵی کچ بەراورد بە کوڕ ئاسانترە
18 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کانوونی دووەم
دانانی ئاڵای کوردستان لە ئینستاگرام قەدەغە نەکراوە
18 کانوونی دووەم
- زۆرترین بینراو
- 2 تشرینی یەکەم
بەکاندیدیی لەگەڵ دیدار ڕەشید شێروانی