
ئاڤا دیجیتاڵ
وێنه گهورهكه: لەسەر فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، کێشەی ئەو فەرمانبەرانە چارەسەر دەکرێت، کە لە دەرەوەی ڕێنوێنییەکان بڕوانامەیان بەدەستهێناوە.
نووسراوی فهرمی: بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، کۆپییەکی دەست ئاڤا میدیا کەوتووە، ئاماژە بەوە دراوە، کە بۆ پۆڵێنکردن و هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامانەی بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەستهاتوون، بۆ ئەوەی لەڕووی زانستی و دارایی و یاسایی هەڵسەنگاندیان بۆ بکرێت، وهزارهتهكه، دوو فۆڕم بۆ وەزارەتەکان دەنێرێت بۆ پڕكردنهوهی داتای پێویست بهشێوهی "هارد كۆپی و سۆفت كۆپی".
ئهوهی ئێستا ڕوودهدات: ئەو زانیارییانەی لە دوو فۆرمەکەدا هەن، تاوەکوو 15-02-2024، پێویسته پڕبكرێنەوە و لەڕێگەی وەزارەتی پەیوەندیدار بنێردرێنەوە بۆ وەزارەتی دارایی ئابووریی حكومهتی ههرێمی كوردستان، هەر فەرمانبەرێک هەر بڕوانامەیەكی بەدەستهێناوە، لە ناوخۆی وڵات یان لە دەرەوە و تاوەکو ئێستا بۆی هەژمار نەكراوە، چەندین وردەکاریی هەیە و دەبێت زانیارییەکانیان لەو دوو فۆڕمە بخرێنەڕوو.
ئهوهی پێویسته بیزانیت: ئەو کێشەیە زیاتر ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە، کە لە یەككاتدا دەوامی فەرمانبەرییان كردووە و قوتابیش بوونە، یان بێ مۆڵەت و لە دەرەوەی ڕێنوێنییەکان بڕوانامەیان بەدەست هێناوە."
شێوازی جێبهجێكردنی: لەسەر فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران، لێژنەیەک بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە پێكهێنراوە، بۆیە ئەو نووسراوەی کراوە، دەبێ بەپێی فۆڕمەکان زانیاریی لەسەر ئەو فەرمانبەرانە بخرێتەڕوو، کە لە دەرەوەی ڕێنوێنییەکان بڕوانامەیان بەدەستهێناوە، دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان، بڕیاری پێویستیان لەسەر دەدرێ."
زانیاریی زیاتر: بە هەزاران فەرمانبەر ئەو کێشەیان هەیە و هەوڵ دەدرێت کێشەکانیان بەپێی ڕێککاری پێویست چارەسەر بکرێن، وەزارەتی دارایی بۆ مۆڵەتی خوێندنی فەرمانبەران چوار ڕێنوێنی هەیە.
باكگراوند: بەپێی ماددەی 50ـی یاسای ڕاژەی شارستانی، ههر فهرمانبهرێک دوو ساڵ خزمەتی تەواو كردبێت، بە ڕەزامەندیی وەزیری پەیوەندار، بۆی هەیە بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆڵەتی خوێندن بە مووچەی بنهڕهتی وهربگرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
1 شوبات

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی سووریا گەیشتنە حەسەکە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنێکی دیکەی دادگایی لاهوور شێخ جەنگی دەکرێت




