
ئەمریکا بە 125 مووشەک 85 بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە عێراق و سووریا بۆردوومان کرد
ئاڤا دیجیتاڵ
حەشدی شەعبی رایدەگەیێنێت، بەهۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانیان لە عێراق 16 چەکداریان کوژراون لەگەڵ برینداربوونی 25 ی دیکە.
وێنە گەورەکە: گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە وەڵامی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانیان لە عێراق و سووریا، هەڕەشەی ئەوە دەکەن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانان بەردەوام دەبن،
بۆچی گرنگە: ئەم کاردانەوانە دەبێتە هۆی پەرەسەندن و بەردەوامبوونی گرژی و ئاڵۆزییەکان، کە کاریگەری راستەوخۆ دەکاتە سەر تەواوی ناوچەکە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
سەرچاوەی فەرمی: لە راگەیێنراوێکدا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانیان لە ئەنبار، 16 چەکداریان کوژراون و 25 دیکەش برینداربوونە.
باکگراوند: لە تۆڵەی هێرشە درۆنییەکەی هەفتەی رابردووی سەر بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە ئوردن کە کوژرانی سێ سەربازی ئەمریکی و برینداربوونی 40ی دیکەی لێکەوتەوە، شەوی رابردوو ئەمریکا یەکەم هێرشی دەستپێکرد و 85 بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانی لە عێراق و سووریا بۆردوومان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بۆ دابینکردنی مووچە قەرز دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزارگەی کەندە کۆخە لە هەولێر؛ چی لەبارەوە دەگوترێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان