
ئاڤا هەوادارانی وەرزشی لەبەردەم یەک شاشە کۆ دەکاتەوە - گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
ئەمشەو شەقامی ئیسکانی هەولێر شەوێکی بێوێنەی وەرزشی بەڕێدەکات، هەوادارانی وەرزش بۆ بینینی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە هەموو شارەکانی کوردستانەوە لەوێ کۆدەبنەوە و هاوشێوەی یاریگای وێمبڵی جۆش و خرۆش دەدەنە یارییەکە.
چیرۆکی سەرەکی: کاتژمێر 10:00ـی شەوی شەممە 01-06-2024 یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لەنێوان هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بڕووسیا دۆرتمۆند بەڕێوەدەچێت.
چی ڕوودەدات؟: بۆ یەکەمجار ئاڤا سپۆرت کەرنەڤاڵێکی جەماوەریی وەرزشی لە کەشێکی دۆستانەدا لە شەقامی ئیسکان بە ئامادەبوونی گەنجانی هەموو شار و شارۆچکەکانی کوردستان ڕێکخستووە، کە هەمووان لە سێ شاشەی گەورەوە سەیری یارییەکە دەکەن و چێنەر عەبدولقادر، ئەستێرەی دیاری وەرزشیی کوردستان و ئاڤا میدیا لە ستەیجی ئیسکانەوە شرۆڤەی یارییەکە دەکات.
لێدوانی فەرمی: چێنەر عەبدولقادر، بەڕێوەبەری ئاڤا سپۆرت دەڵێت: "ئەمشەو شەوی خۆمانە و ئیسکان دەکەینە وێمبڵی، خۆم و برادەرانم لە ئیسکان کۆدەبینەوە و بێگومان بزنە بەناوبانگەکەشم لەگەڵ خۆم دەهێنم".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە هەزار گەنج لە پارێزگاکانی سلێمانی و دهۆک و شار و شارۆچکەکانی سەر بە ئیدارە سەربەخۆکان میوانی هەولێر و ئاڤا سپۆرت دەبن، کە ئەو گەنجانە زۆرینەیان یەکەمجارە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەبینن.
ئەمەش بزانە: ڕێوشوێنی تووندی ئەمنی بۆ سەقامگیریی کەشی کەرنەڤاڵەکە گیراوەتەبەر و تیمەکانی ئاسایش، بەرگریی شارستانی، تیمە تەندروستییەکان و هاتووچۆ لە شەقامی ئیسکان لە ئەرکدا دەبن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
11 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو بەربەستانەی بوونە هۆکاری لافاو لە چەمچەماڵ هێشتا لانەبراون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانیی نەسر: بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران مالیکی پشتیوانی عەبادی دەکات





