
گواستنەوەی تەمری یەکێک لە کوژراوەکان لەدوای هێرشەکە، وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە باکووری رۆژئاوای پاکستان، بەلایەنی کەمەوە 10 پۆلیس کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: هێرشەکە لەکاتێکدایە 8ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی گشتی لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت. هاوکات لە ڕۆژانی ڕابردووشدا دەیان هێرشی جۆراوجۆری دیکە کراونەتە سەر بەربژێر و پارتە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: ئەختەر حەیات گەنداپور، بەرپرسی پۆلیسی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا ڕایگەیاندووە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە زیاتر لە 30 "چەکداری تیرۆریست" لە سێ لاوە هێرشەکەیان بۆ سەر بنکەی پۆلیسی چودوان لە شاری دیرە ئیسماعیل خان کردووە، توانیویانە بۆ ماوەیەک بنکەکە کۆنترۆڵ بکەن و پێکدادان بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و نیو بەردەوام بووە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشەکە ڕانەگەیاندووە.
باکگراوەند: ناوچە سنوورییەکانی ویلایەتی خەیبەر پەختونخوا بۆ ماوەی چەندین ساڵ پێگەی چەکدارانی تاڵیبانی پاکستان و داعش بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- بیروڕا
- 21 خولەک لەمەوپێش
کورد و ناسەقامگیری درێژخایەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس پشتیوانیی نێودەوڵەتیی بۆ ڕۆژئاوا کۆدەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە





