
ئەسما محەممەد، هاوژینی ئەبوبەکر بەغدادی - وێنە؛ ئەلعەرەبیە
ئاڤا نیوز
دادگەی ڕەسافە سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوژینەکەی بەغدادی دەرکرد، دوای ئەوەی تۆمەتەکانی لەبارەی هاوکاریکردنی ئەبوبەکر بەغدادیی هاوژینی لە دەستبەسەرکردنی کچانی کوردی ئێزیدی بەسەردا ساغ بووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی ڕەسافە ڕۆژی چوارشەممە 10-07-2024 سزای لەسێدارەدانی بۆ هاوژینەکەی بەغدادی دەرکرد و ڕایگەیاند: هاوژینی بەغدادی ئەو کچ و ژنە ئێزیدییانەی لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەرکردووە کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە لە قەزای شنگال لە خۆرئاوای پارێزگای نەینەوا ڕفێنرابوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەغدادی هاوسەرگیری لەگەڵ چوار ژندا کردووە و بووەتە خاوەنی 11 منداڵ، ئەسما محەممەد، کە هاوژینی یەکەمی بەغدادیە، لە مانگی حوزەیرانی 2018 لەسەر سنوور لەلایەن تورکیا دەستگیرکرا، ماوەیەک پێش ئێستاش بۆ لێکۆڵینەوە گەڕێنرایەوە بەغدا.
باکگراوند: ڕۆژی 26-10-2019 ئەبوبەکر بەغدادی لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا کوژرا.
هاوژینی یەکەمی بەغدادی کێیە؟
ئەسما محەممەد کوبەیسی، بە دایکی حەدیفە ناسراوە لەنێو ڕێکخراوی داعش، لە ساڵی 1999 هاوسەرگیری لەگەڵ بەغدادی کردووە.
لە کوێ ژیاوە؟
ئەسمای تەمەن 48 ساڵ تاوەکو ساڵی 2012 لەگەڵ بەغدادی لە شاری ئیدلیبی سووریا ژیاوە دواتر لە 2014 چووەتە ڕەقە کە بە مۆڵگەی داعش ناسراوە لەوکاتە، دواتر دەچێتە تورکیا و بە ناسنامەیەکی ساختە ژیان بەسەر دەبات.
چۆن و لەلایەن کێ دەستگیرکرا؟
لە ساڵی 2019 حکومەتی تورکیا ڕایگەیاند، لە پارێزگای هاتای لە سەرسنووری سووریا ئەسما کوبەیسی دەستگیرکردووە لەگەڵ 10 هاوەڵی لە نێویشیاندا کچەکەی لەیلا.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و ئێران لە نێوان بڕیاری جەنگ و دانوستانی نهێنیدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
9 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایانی ڕۆژهەڵات نامەی وەفاداری بۆ خامنەیی ڕەتدەکەنەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆزان 19 ساڵە خۆی بۆ خزمەتی ئاژەڵە کەمئەندامەکان تەرخان کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئیمارات لووتکەی زانایانی جیهان بەڕێوە دەچێت





