
وەزیری بەرگری ئەمریکا لەکاتی بەخێرهاتنەوەی تەرمی سێ سەربازە کوژراوەکەی ئوردن لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و خانمی یەکەمی ئەمریکا. وێنە: AFP
ئاڤا دیجیتاڵ
لێدوانێکی لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا، بە مانگێک پێش هێرشەکەی ئوردن ئاشکرا دەبێت کە تێیدا توانای میلیشیاکانی ئێران بە کەم سەیر دەکات و دەڵێت، "باش نین لە هێرشەکانیان و ئێمە شکستمان پێ هێناون."
چیرۆکی سەرەکی: لە 20-12-2023 لۆید ئۆستن پەیامێک بۆ سەربازانی کەشتی جەنگی جێراڵد ئاڕ. فۆرد دەنێرێت و دوو هۆکار دەخاتەڕوو لەبارەی ئەوەی چۆن شکستیان بە میلیشیاکانی ئێران هێناوە، یەکێک لەوانە ئەوەیە دڵنیایان دەکاتەوە میلیشیاکانی ئێران ناتوانن هێرشیان بکەنە سەر و هێرشەکانیان کاریگەر نییە.
لێدوانی فەرمی: "هەموو ڕۆژێک هێزە بەکرێگیراوەکانی ئێران لە عێراق و سووریا هێرشمان دەکەنەسەر، ئەوان بەهیچ جۆرێک کاریگەر نەبوون لەبەر دوو هۆکار، یەکەم هۆکار ئەوەیە، ئەوان لەو کارەی دەیکەن زۆر باش نین"، ئەمە گوتەی وەزیری بەرگری ئەمریکا بووە لە پەیامەکەیدا.
لۆید ئۆستن هۆکاری دووەم بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە توانیویانە بەرگری لە هێزەکانیان بکەن، بەڵام "لەکۆتایدا ڕەنگە رۆژێک لە ڕۆژان [میلیشیاکان] بەختیان هەبێت و یەکێک لە سەربازەکانمان بریندار بکەن، هەرچەندە ئێمە بەوە ناکەوین و دڵنیادەبینەوە لەوەی هەرگیز شتی وا ڕوونەدات."
بۆچی گرنگە: تەنیا دوای مانگێک لەم پەیامەی وەزیری بەرگری ئەمریکا، میلیشیاکانی ئێران یەکێک لە گەورەترین هێرشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن ئەنجامدا کاتێک لە 28-01-2024 بنکەیەکی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا، بەناوی تاوەر 22یان کردە ئامانج و سێ سەربازی ئەمریکی کوژران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەدوای ئەم هێرشەوە واشنتن هێرشەکانی چڕکردەوە بۆ سەر میلیشیاکانی ئێران لە عێراق و سووریا و بەڵێنیدا تۆڵەی سەربازە کوژراوەکانی دەکاتەوە، تا ئێستا دوو هێرشی گەورەی کردووەتە سەریان کە دیارترینیان کوشتنی دوو فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵا بوو لە عێراق لە 07-02-2024.
زانیاری زیاتر: لەکاتی دروستبوونی جەنگی حەماس-ئیسرائیلەوە، 168 جار هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا و 143 سەربازی وڵاتەکە برینداربوون کە نۆ کەسیان برینەکانیان سەختە.
باکگراوند: لە سەرەتاکانی دروستبوونی جەنگەکەوە، ئەمریکا کەشتی جەنگی جێراڵد ئاڕ. فۆردی ڕەوانەی دەریای سپی ناوەڕاست کرد بەمەبەستی بەرگری و دوورخستنەوەی هێرشەکان بۆ سەر ئیسرائیل، بەڵام لە رۆژی 02-01-2024 کەشتییەکە ئەرکەکەی تەواو بوو و گەڕایەوە بۆ بەندەری سەرەکی خۆی لە ویلایەتی ڤێرجینیا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
سوودانی بەڵێنی کۆتاییهێنان بە دۆسیەی نيشانەی ئەمنی دەدات
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا گەورەترین هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
تۆمەتبارێک دوای دزینی ئۆتۆمبێلی پوری دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرشەد ساڵحی: هێرشکردنە سەر کەرکووک نیشانەیەکی مەترسیدارە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاسایشی هەولێر سێ تەقەكەری قەزای خەبات دەستگیر دەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مایکرۆسۆفت لە ڕێگەی زیرەکی دەستکردەوە دێتە ناو بواری پزیشکییەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
زاخۆ و شارێكی بەناوبانگی ئەمریكا بوونە دەستەخوشک
2 تەممووز
ئاڤا تیڤی.. ئەو کەناڵەی هاوسەنگی میدیای کوردی گۆڕی، چۆن؟
2 تەممووز
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
1 تەممووز
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
1 تەممووز
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا گەورەترین هێرش دەکاتە سەر ئۆکراینا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پووتین سەبارەت بە ئێران و ناوچەکە گفتوگۆیان کرد
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان کوشتنی 30 چەکداری تاڵیبانی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
کریملن پێشوازی لە بڕیاری سنووردارکردنی هاوکارییە سەربازییەکان بۆ کیێڤ دەکات
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باکوور هەزاران سەرباز ڕەوانەی ڕووسیا دەکات