بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە: پلانمان ئەوەیە فێستیڤاڵی هەنار بەنێودەوڵەتی بكەین
- هەواڵ
- 31 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ڕایدەگەیێنێت، پلانمان ئەوەیە لە ساڵی داهاتوودا، فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە بەنێودەوڵەتیی بكەین، ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ لە ڕۆژانی سەرەتای فێستیڤاڵەكەوە سێ ئەوەندەی ساڵانی ڕابردوو، گەشتیار و سەردانیكار ڕوویان لە هەڵەبجە كردووە.
چیرۆكی سەرەكی: یازدەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپێكرد، لەپاڵ خستنەڕووی بەرهەمی هەناری ناوچەكە، چەندین بەرهەمی دیكەی كشتوكاڵی و ئاژەڵی نمایشكراون، ئێستا فێستیڤاڵەكە زیاتر خەسڵەتی پێشانگایەكی هونەری و كولتوری وەرگرتووە و بووەتە ڕووێكی قەشەنگی گەشتیاری بۆ هەرێمی كوردستان.
لێدوانی فەرمی: چیا قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەمەی دەیبینن؛ فێستیڤاڵێك نییە بۆ خستنەڕووی بەرهەمێكی دیاریكراو، بەڵكو فێستیڤاڵێكی كولتووریە و دووپاتكردنەوەی پەیامی خۆشەویستییە بۆ هەڵەبجە، تا بیسەلمێنن گەلێكی زیندوو و ئاشتیخوازین.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشكرد، هاتنی ئەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران و سەردانیكاران، پێشبینیكراو بوو؛ لە یەكەم ڕۆژەكانی فێستیڤاڵەكە، سێ ئەوەندەی ساڵانی ڕابردوو، سەردانیكار ڕوویان لە هەڵەبجە كردووە و لە هەر چوار پارچەی كوردستان، میوانمان هاتوون، جگە لە هاتنی كۆمپانیا جیهانییەكان لە وڵاتان و سەردانیكردنی ژمارەیەكی بەرچاوی دیپلۆماتكاران و كەسانی بیانی، كە وایكردووە پلان بۆ ئەوە دابنێین لە ساڵانی داهاتوودا، فێستیڤاڵەكە بكەینە بۆنەیەكی نێودەوڵەتی و شوێنێكی فراوانتر بۆ بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵەكە دابین بكەین.
خاڵی ئەرێنی:
- لە ساڵانی ڕابردوو، فێستیڤاڵەكە تا كاتژمێر حەوتی ئێوارە بەردەوام بوو، ئەمەش بۆ پاراستنی بەرهەمی جووتیاران، بەڵام ئەمساڵ بەهاوكاری و هەماهەنگی هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسی هاتووچۆ، فێستیڤاڵەكە تا درەنگانی شەو بەڕووی سەردانیكاران كراوە دەبێت.
- بە هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران، ناوچە گەشتیارییەكانی هەڵەبجە بووژاونەتەوە؛ هەفتەیەك بەر لە دەستپێكردنی فێستیڤاڵەكە، سەرجەم هۆتێل و مۆتێلەكانی ناوچەكە لەلایەن گەشتیاران و سەردانیكارانەوە حیجز كراون.
- یازدەمین كۆپیی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، لەڕووی ڕێكخستن و پاراستنی ئەمنییەتەوە، لە ساڵانی ڕابردوو باشترە و ئامادەییەكی زیاتری بۆ كراوە.
- پرۆژەی فراوانی وەبەرهێنان بۆ زیادكردنی شوێنی حەوانەوە بۆ گەشتیاران و سەردانیكاران، لە ساڵانی ئاییندەدا جێبەجێ دەكرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- ژینگە
- 59 خولەک لەمەوپێش
پێشبینی دەکرێت بارانبارین تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات

سستیی بازاڕی کرماشانی گرتووەتەوە و کاسبکاران لە مەترسیی مایەپووچبووندان
8 شوبات

لە دیالە تۆمەتبارێک لە زیندان ڕادەکات و دوای کەمتر لە 24 کاتژمێر دەستگیر کرایەوە
8 شوبات

گاڵتەیەکی نەخوازراو لەناو فڕۆکەیەکدا سوپای ئیسرائیلی خستە ئامادەباشییەوە
8 شوبات
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
بۆ ڕێگری لە هێرشی ئەمریکا، ئێران هەنگاوێکی نوێ دەگرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەکۆی پارەدانی دیجیتاڵیی "ئی-پسوولە" ڕادەگەیەنرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان پرسی گواستنەوەی داعشەکان بۆ عێراق تاوتوێ دەکات
- جیهان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم کەم دەکەینەوە ئەگەر سزاکان هەڵبگیرێن






