
ئەثیر غریری، وەزیری بازرگانیی عێراق و عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا
ئاڤا نیوز
عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا، متمانەی خۆی بەوە دەربڕی کە قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان وڵاتەکەی و عێراق لە ماوەی مامناوەنددا دەگاتە 30 ملیار دۆلار. هەروەها دووپاتی کردەوە کە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە چەندین بواردا بە خێرایی لە فراوانبووندان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 30-10-2025، عومەر پۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا، سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ ئەثیر غریری هاوتا عێراقییەکەی دووەم کۆبوونەوەی لیژنەی ئابووری و بازرگانی عێراق و تورکیایان بەست، کە ئامانجی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانیی تورکیا ئەمڕۆ هەینی 31-10-2025 لە زاری وەزیری بازرگانیی تورکیا، ڕایگەیاند: قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق لە ماوەیەکی کورتدا دەگاتە 20 ملیار دۆلار و لە ماوەیەکی مامناوەندیشدا دەگاتە 30 ملیار دۆلار.
زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا ئاماژەی بەوەدا، وەزیری بازرگانی لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا سەرۆکایەتی شاندێکی زیاتر لە 100 بازرگانی تورکی و 19 کۆمپانیا لە سێکتەرە جیاوازەکاندا کردووە.
ئەمەش بزانە: پۆڵات ئاماژەی بەوەدا کە هەناردەکانی تورکیا بۆ عێراق لە ماوەی نۆ مانگی ساڵی 2025 ـدا گەیشتووەتە 8.7 ملیار دۆلار، کۆمپانیا تورکییەکانیش هەزار و 145 پڕۆژەیان لە عێراقدا بە بەهای گشتی 36.6 ملیار دۆلار جێبەجێ کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
21 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فەرەنسا پشتگیری لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی سووریا فەرماندەیەکی نوێی ئەمنی بۆ حەسەکە دەستنیشان کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو





