ئاڤا نیوز
لە هەوڵێکی هاوبەشی زانستی و مەیدانیدا بۆ دۆکیومێنتکردن و پاراستنی ناسنامەی دەوڵەمەندی کولتووری و جوگرافیی هەورامان، دوو پڕۆژەی کتێبی فرەبەرگ ئەنجامی کاری ورد و مەیدانی خۆیان لەسەر گوندەکانی ئەو ناوچەیە خستەڕوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ پڕۆژەی یەکەم لەلایەن دکتۆر هیدایەت حوسێنەوە ئەنجامدراوە و تیشک دەخاتە سەر گوندەکانی هەورامانی باشووری کوردستان، لە کاتێکدا پڕۆژەی دووەم کە لەلایەن ئاراس ڕەفیق و ئەمین حاجیەوە ئامادەکراوە، هەردوو بەشی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە.
زانیاریی زیاتر؛ کتێبەکەی دکتۆر هیدایەت حسێن، کە بەرهەمی گەڕان و لێکۆڵینەوەی مەیدانییە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، بە وردی داتاو زانیاری لەسەر گوندەکانی هەورامانی باشووری کوردستان کۆکردووەتەوە. بەپێی ئەم بەرهەمە، هەورامانی کوردستانی باشوور لە 25 گوند پێکدێت و ژمارەی دانیشتووانی دەگاتە 23,861 کەس. ئەم ژمارەیە دەکاتە نزیکەی 18.92٪ی کۆی دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە.
لێکۆڵینەوەکە دەریخستووە کە شارەدێی تەوێڵە بە ژمارەی دانیشتووانی 2,192 کەس، گەورەترین گوندی هەورامانی باشووری کوردستانە و لە دوای ئەویش گوندی گوڵپ دێت.
لەلایەکی دیکەوە: کتێبەکەی ئاراس ڕەفیق و ئەمین حاجی، پانتاییەکی فراوانتری جوگرافی گرتووەتەوە و بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی گوندەکانی هەورامانیان لە هەردوو دیوی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە. ئەم بەرهەمە هەورامان بە گشتی دابەش دەکات بەسەر چوار بەشی سەرەکیدا:
-
هەورامانی ژاوەرۆ: کە بەتەنها دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە.
-
هەورامانی لهۆن، هەورامانی تەخت و هەورامانی شەمیان: کە هەریەک لەم سێ بەشە بەسەر هەردوو دیوی سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتدا دابەش بوون.
بەپێی زانیارییەکانی ئەم کتێبە، هەورامانی شەمیان لە 14 گوند و هەورامانی تەخت لە 24 گوند پێکدێت. هەروەها، هەورامانی لهۆن لە دوای هەورامانی ژاوەرۆ، خاوەنی زۆرترین ڕووبەری جوگرافی و دانیشتووانە.
لێکۆڵینەوەکەی ئاراس ڕەفیق و ئەمین حاجی ئاشکرای دەکات کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی 142 گوندی هەورامی هەن و ژمارەی دانیشتووانیان زیاترە لە 950 هەزار کەس. یەکێک لە دەرەنجامە سەرنجڕاکێشەکان ئەوەیە کە گوندی بێساران لە هەورامانی ژاوەرۆ، نەک تەنها لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڵکو لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش بە گەورەترین گوند دادەنرێت لە ڕووی چڕیی دانیشتووانەوە. لە ڕووی مێژووییەوەش، گوندی پاڵنگان لە هەمان ناوچە، بە کۆنترین گوندی هەورامان هەژمار دەکرێت، کە مێژووی قەڵاکەی بۆ 12 هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرمانێکی ساختە لە دەرمانخانەکانی سلێمانی بڵاوبووەتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
5 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کتێبی "لۆزان لە چاوی کوردەوە" بەردەست دەبێت
- کولتوور
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یوسف هۆشیار "تە ژبیر ناکەم" بڵاودەکاتەوە
- کولتوور
- 31 کانوونی دووەم
نەجمەدین غوڵامی گۆرانیی "یەکگرتنی کورد" بڵاو دەکاتەوە
- کولتوور
- 29 کانوونی دووەم
سەندیکای هونەرمەندان پەیامێک ئاڕاستەی ڕای گشتی دەکات




